ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان کورد و سوپای سوریا لە حەلەب

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان کورد و سوپای سوریا لە حەلەب

 

 

ڕۆژی یەکشەممە 11 ی کانوونی دووەم، دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای سووریا، هێزە کوردییەکان بە پاس شاری حەلەبیان بەجێهێشت و بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گواسترانەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، ڕێککەوتنەکە جگە لە ئاگربەست، گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنیش لەخۆدەگرێت کە لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب گیریان خواردووە.

شەڕەکە سێشەممەی ڕابردوو دوای تێکچوونی دانوستانەکان لەسەر یەکخستنی هێزە کوردییەکان لە سوپای سوریا دەستیپێکرد. دەگوترێ شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان لە باکووری حەلەب بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 155 هەزار دانیشتووی گەڕەکە کوردییەکان و زیاتر لە 20 کەسیش کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top