ئاسمانی شارێكی بەریتانیا ڕەنگی پەمەیی هەڵگەڕا

ئاسمانی شارێكی بەریتانیا ڕەنگی پەمەیی هەڵگەڕا

لە كەشێكی سارد و بەفراویدا,ڕووداوێكی سەیر و سەرنجڕاكێش لە ئاسمانی شاری (بێرمێنگهام)ی وڵاتی بەریتانیا ڕوویداو ئاسمان بە ڕەنگی پەمەیی دەركەوت,ئەمە لەكاتێكدا ڕوویدا كە شەپۆلێكی هەور و بەفربارین ڕووی لەو شارە كردبوو,كە هەندێ كەس وەهای بۆ دەچوون ڕەنگە ئەمە حاڵەتێكی سرووشتی و تایبەت بێت.

ئاسمانی شارێكی بەریتانیا ڕەنگی پەمەیی هەڵگەڕا

ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین وێنەو ڤیدیۆی لەبارەوە بڵاوكرایەوە بە لێكدانەوە و ڕای جیاوازەوە,كە هەندێ لە بەكارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا وەهای بۆ دەچوون ئەمە ڕەنگە ڕاست نەبێت و زیرەكی دەستكرد بێت,بەڵام هەر زوو هۆكاری هەڵگەڕانی ئاسمانی ئەو شارە بۆ ڕەنگی پەمەیی پشتڕاست كرایەوە كە سەرچاوەكەی ڕووناكی لێدەكانی یاریگای تۆپی پێی ئەو شارەبوو كە هێندە بەهێزبوو ڕەنگەكەی لە نێو بەفر و ئاسماندا تیشكی دەدایەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئاسمانی شارێكی بەریتانیا ڕەنگی پەمەیی هەڵگەڕا
ئاسمانی شارێكی بەریتانیا ڕەنگی پەمەیی هەڵگەڕا
Top