ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەگیرێتەبەر

ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەگیرێتەبەر

 

کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری وەزارەتی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا ئامادەبوون و باس لە ڕەوشی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەکانی کرا. وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی و کرێکارانی کارەبا کرد کە لە چەمچەماڵ و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە شەو و ڕۆژ و لە کەشوهەوایەکی سارد و لەبەر باران و لەناو بەفردا لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون.
تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتی تەواوی پڕۆژەی ڕووناکی و قۆناغی داهاتووی پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی نیشتمانی و وەرچەرخانێکی گەورەیە. بۆیە ڕێگا نادرێت بەهۆی سەرپێچییەوە زیان بە پڕۆژەکە بگەیەنرێت و لە مەودوا رێکاری تووند لە بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

Top