ماڵی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە تەقەکردن کرایە ئامانج

ماڵی جێگری سەرۆکی  ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە تەقەکردن کرایە ئامانج

 

 

بەپێی زانیارییەکان، ماڵی جەی دی ڤێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کراوەتە ئامانجی تەقە.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕۆژی دووشەممە 5  /  1/2026، بڵاویان کردەوە کە ماڵی جەی دی ڤێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بە تەقەی دەمانچە کراوەتە ئامانج.

دەوترێت دوای ئەو ڕووداوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕوویدا، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

ئەمە لە ماڵی ڤێنس لە ڕۆژهەڵاتی گوێز هیڵز ڕوویدا، کە دەکەوێتە سەر ویلیام هاوارد تافت.

ئەفسەرێکی پۆلیس بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: "کاتژمێر 12:15 خولەکی بەیانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرا دوای ئەوەی کەسێکیان بینی کە بەرەو ڕۆژهەڵات ڕادەکات".

تا ئێستا وردەکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەفسەرانی پۆلیس پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top