سبەی دهۆك و تەناهی، زانكۆی جیهان و كۆیە بەیەك دەگەن

سبەی دهۆك و تەناهی، زانكۆی جیهان و كۆیە بەیەك دەگەن

لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان
سبەی دهۆك و تەناهی، زانكۆی جیهان و كۆیە بەیەك دەگەن
لەمیانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بڕیارە سبەی یەك شەممە لە كاتژمێر2ی دوای نیوەڕۆ هەشت یاری گرنگ لە نێوان یانە بەشداربووەكان بەرێوەبچێت، لە شاری دهۆك هەردوو یانەی دهۆك و تەناهی لە دێربی شارەكە بەیەك دەگەن، سەركەوتن لەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرینگی خۆی هەیە،،تەناهی دەیەوێ سێ‌ خاڵ بەدەست بهێنێ و دهۆكیش بە دوای قەرەبوو دەگەرێت، یانەی زانكۆی جیهامیش لە هەولێری پایتەخت میوانداری یانەی كۆیە دەكات، ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرینگی خۆی هەیە چونكە سەركەوتن تاڕادەیەك لە شوێنی خۆیان قایم و بەهێزتریان دەكات بۆ یارییەكانی داهاتوو، زانكۆی جیهان ئامادەكاری باشی كردوە چاوی لە سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی شەقلاوەی پێشەنگیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری انەی سێمێل دەكات ، شەقڵاوە ئامادەكاری زۆر باشی كردوە بۆ ئەوەی سێ‌ خاڵ و پێشەنگی یانەكانیش بپارێزێ.
ئارارات-بەردەڕەش
شێخان-هەولێر
كفری-خاك
شۆریجە-سۆران
بابان-بازیان

Top