سێمێل خۆی نوێ دەكاتەوە

سێمێل خۆی نوێ دەكاتەوە

سێمێل خۆی نوێ دەكاتەوە
هەر چەندە یانەی وەرزشیی سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆك ئەمساڵ شان بە شانی چەند یانەیەكی شارەكە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە دەكات لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری لە خولەكە یانەكەی پارێزگای دهۆك خاوەنی 5 خاڵە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە بەدوای ڕاهێنەرێكی بە ئەزموون دەگڕێ بۆ ئەوەی بتوانێ‌ تیپەكە بباتە نێو خانەی كێبڕكێیەكان، لەم بارەشەوە بەهدین نایف ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی سێمێل بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە ئێستادا لە گفتوگۆداین لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێكی ناوخۆیی دەمانەوێ گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەین بۆ ئەوەی ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكەمان بگرێتە ئەستۆ، هەر چەندە ئێمە پێشووتر گرێبەستمان لەگەڵ كاپتن ئەمین عەباس بوو، بەڵام بە لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو لا گرێبەستەكەمان كۆتایی پێهێنا، ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ڕاهێنەرە ناوخۆییەكانیان بۆ ئەوەی بەفەرمی ئەركی مەشقی یانەكەمان بگرێتە دەست، لە بارەی گۆڕانكاری لە ڕیزی پێكهاتەی یانەكەش گوتی" بڕیارە چوار بۆ پێنج یاریزانی تازە بگوازینەوە ڕیزی یانەكەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی تیپەكەمان باشتر بكەین، بڕیاریشمانداوە چیتر پشت بە ڕاهێنەری عەرەب نەبەستین، گوتیشی " هیچ گرفتێكی داراییمان نییە لە یانەكە هەموو هەولێك دەدەین ئەنجامی تیپەكە باشتر بكەین.

Top