یانەی ڕزگاری خۆی بەهێز دەكات
یانەی ڕزگاری خۆی بەهێز دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ڕزگاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەمساڵ بە تیپێكی جیاوازەوە بەشداری لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كردوە، یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری خاوەنی 13 خاڵە و لە پلەی حەفتەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت. یانەكە ئەمساڵ لە ڕووی سەركەوتنەوە بارودۆخی باش و نییە و ئێستا بێ ڕاهێنەرە بەهۆی وازهێنانی مامۆستا هۆگر عەبدوللای ڕاهێنەری پێشووی یانەكە، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە لە هەوڵی ئەوەیە تیپێكی جیاواز دروست بكات بۆ یارییەكانی داهاتوو، لەم گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێكی گواستۆتەوە هەریەك لە یاریزانان (محەمەد عزەت لە هێلی ناوەڕاست و ماگبی جونیۆر كوتدیڤواری لە هێلی هێرشبەر و كریست ئیزیكیاس هێرشبەر كوتدیڤوار)، هەر بۆیە یانەكە پلانی تازەی داناوە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بە ئەزموون مۆربكات و ئامانجی ئەوەیە تیپەكە بگەرێنەوە سەر رێچكەی جارانی و لەگەڵ سەركەوتن تیپەكە ئاشت بكەنەوە، هەموو گرفتەكانی یانەكەش چارەسەر بكەن بۆ ئەوەی تیپەكە بگەرێتەوە نێو دۆخی یارییەكان و ئەنجامەكانیان ڕاست بكانەوە كە لەم یازدە یارییە زۆرترین یەكسان بوونیان هەیە، هاندەرانی یانەكەش ئامانجیان ئەوەیە تیپەكە بچێتە قۆناغێكی باشتر لە یارییەكانی داهاتوو.
