سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڤەنزوێلا

سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ڤەنزوێلا

 

 

لە کاتێکدا کە نائارامییەکان لە ئێران بەردەوامە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و لایەنی بنکەکانیان لە ئێران و ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، بەهۆی هاوکارییەکانیان لە بەرنامەکانی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سێ کەسی ئێرانی بەهۆی ڕۆڵیان لە دابینکردنی ماددە کیمیاییەکان کە لە بەرنامەی مووشەکی ئێراندا بەکارهێنراون، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

لەوانە سۆدیۆم پەرفلۆرات، ترشی سیباسیک و نایترۆسێلولۆز کە لە سووتەمەنی موشەکی سووتەمەنی ڕەقدا بەکاردەهێنرێن. لەنێو ئەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، کۆمپانیایەکی ڤەنزوێلی و سەرۆکەکەی هەیە، کە بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن لە هاوکارییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەنێوان تاران و کاراکاسدا بەشداربوون.

جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی ڕایگەیاند: کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بەو شوێنەی کە پێی دەوترێت کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی ئێران بۆ سیستەمی دارایی ئەمریکا .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top