پۆلیسی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژی داعش دەستپێکرد

پۆلیسی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژی داعش دەستپێکرد

 

 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرتاسەری لە دژی گروپی داعشی ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا 125 کەس بە گومانی  ئەندامێتی و پەیوەندی بەو گروپە دەستگیرکران.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە لە یەک کاتدا لە پارێزگا گرنگەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر و هەروەها لە ٢٢ پارێزگای دیکە ئەنجامدراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو کەسانە بە گومانی چالاکی ڕێکخراو و دامەزراندن و پەیوەندی ڕێکخراوەیی لەگەڵ داعش بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top