هەولێر بەبێ هاندەر بردیەوە

هەولێر بەبێ هاندەر بردیەوە

هەولێر بەبێ هاندەر بردیەوە
لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، یانەی هەولێر لە سەر یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی وەرزشیی یوانداری یانەی نەفتی میسانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە ژێرسەرمایەكی ساردی هەولێر بەیەك گەیشتن یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی هەر زوو بتوانن تۆڕی یەكتری بهەژێنن، لەم تایمی یەكەم بەبێ گۆڵ یەكسان بوون لە تایمی دووەمی یارییەكە هەولێر گەڕایەوە نێو كەش و هەوای یارییەكە و توانیان تاكە گۆلێك لە ڕێگەی یاریزان (شێرزۆد تەیمیرۆڤ)گۆڵكاری یانەكە پێشبخەن و ئەنجامی كۆتایی هەر بەم گۆڵە كۆتایی هات و هەولێر سێ‌ خاڵی خستە سەر خاڵەكانی تر، لەلایەكی دیكەوە یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەرخی كرد لەم یارییەشدا هەردوو یانە بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون و زاخۆ لەم یارییە دوو یاریزانی بە كارتی سۆر كرایە دەرەوە.

Top