لە هەولێر یادی 130 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما كرایەوە

لە 130 ساڵەی ڕۆژی جیهانی سینەمادا،ئەزموون و هەوڵ و کۆششی ئەكتەر و دەرهێنەری کۆچکردوو(زوهێر عەبدولمەسیح) بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 28/12/2025 بەئامادەبوونی (ئانۆ جەوهەر) وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و سیروان حەسکۆ بەڕێوەبەری نوسینگەی مەلامستەفا بارزانی و فەرهەنگ غەفور, بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران, لە هۆڵی ئیمپایەر سینەما 130 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما بەرز ڕاگیرا.

لە هەولێر یادی 130 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما كرایەوە

ئەم بۆنەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و پاڵپشتی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو,لە سەرەتای ئەم ڕێورەسمەدا بە رێزگرتن لە مێژووی هونەری و ئافراندن و کارەکانی پێشمەرگەو هونەرمەندی کۆچکردوو (زوهێر عەبدولمەسیح) دەستی پێکرد وەكو یاد و وەفایەك بۆ خزمەتی چەندین ساڵەی بە هونەری سینەمای كوردی,هەروەها فیلمی سینەمایی(سێ گۆشەی مەرگ) نمایشکرا کە پێشمەرگە و دەرهێنەری کۆچکردوو (زوهێر عەبدولمەسیح) خۆی کارەکتەرو پاڵەوانی نێو فیلمەكەیە.

لە هەولێر یادی 130 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما كرایەوە

هەر لەم بۆنەیەدا دیاریی ڕێزلێنان بەخشرایە ستاڤی (پرۆژەی سینەماو جەماوەر)،وێرای چالاکی دیکەی هونەری,کە سەرجەم کارەکان بوونە مایەی سەرنج راکێشانی ئامادەبووان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top