د.ئازاد هیدایەت دەلۆ ڕۆمانی(سەنگین)ی بڵاوكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 25/12/2025 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە شاری هەولێر, دكتۆر(ئازاد هیدایەت دەلۆ) نوێترین كتێبی خۆی بەناونیشانی(سەنگین) بڵاوكردەوە كە لە 300 ڵاپەڕە پێكدێت و ڕۆمانێكی كۆمەڵایەتییە دەربارەی كۆمەڵگەی كوردی دەدوێت.
ڕێورەسمەكە لەلایەن یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر بە ئامادەبوونی ژماریەك لە نووسەر و ئەدیب و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو,هەروەها لەم ئێوارە كۆڕەدا هەریەك لە (ئاهورا كوردستانی)و(مستەفا غەفوور)گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنیان دەربارەی ڕۆمانەكەوە كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
