دەربەندیخان ئاستی وەكو پێویست نییە
دەربەندیخان ئاستی وەكو پێویست نییە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دەربەندیخان رهەرچەندە ئەم وەرزە ئامانجیان ئەوە بوو بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لەخولی پلە نایابەكانی كوردستان بە دەست بهێنن، بەڵام لە حەوت یاریی ڕابردووی خولە گەورەكەی كوردستان نەیتوانیوە دڵی هاندەرانی خۆش بكات و لە هیچ یارییەك تامی بردنەوەی نەكردووە. یانەكە «ڕەمزی ساڵح»ی بە ڕاهــــــــێنەر دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی یانەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر، چونكە تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان لە كۆی ئەنجامدانی حەوت یاری خاوەنی سێ خاڵە و لە كۆتایی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت و تەنیا سێ یاری یەكسان بووە، دەستەی كارگێڕیی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدایە پێكهاتەی یانەكەی تۆكمە بكاتەوە و بگەڕێنەوە نێو خانەی كێبڕكێیەكانی یانەكانی كوردستان. رهەرچەندە جارێ سەرەتای خولە و یاریی زۆر ماوە، بەڵام یانەكە ئومێدی بە ڕاهێنەرە تازەكەی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە یارییەكانی داهاتوو و ڕیزەكانیان بەهێز بكەنەوە و گرفتەكانیان چارەسەری تەواوی بۆ بدۆزنەوە و بگەڕێنەوە نێو خانەی كێبڕكێیەكان و شەڕی ئەنجامی شایستە لەگەڵ یانەكانی دیكەی بەشدار لە خولەكە بكەن.
