قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی ٧ وڵاتی دیکە بۆ ناو ئەمریکا

قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی ٧ وڵاتی دیکە بۆ ناو ئەمریکا

 

 

ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانونی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی جێبەجێکردنی نوێی واژۆکرد، کە بەتەواوەتی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی حەوت وڵاتی دیکە بۆ ئەمەریکا قەدەغە دەکات.

ئەم فەرمانە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی وڵاتانی "سوریا، مالی، نیجەر، بورکینافاسۆ، باشووری سودان، لائۆس و کۆماری سیرالیۆن" دەکات بۆ ئەمریکا.

لەگەڵ زیادکردنی ئەم وڵاتانە بۆ لیستی قەدەغەکردنی گەشتکردن، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییان بەتەواوی قەدەغەکراون بۆ چوونە ناو ئەمریکا، گەیشتووەتە ١٩ وڵات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top