پیشەسازی دەچێتە قۆناغێكی باشتر
پیشەسازی دەچێتە قۆناغێكی باشتر
یانەی وەرزشیی پێشەسازی هەر چەندە ئەم وەرزە بەفەرمی نوسراوی بۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كردبوو بۆ ئەوەی بەشدار نەبێت لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەهۆی ئەوەی كەوا یانەكە باری دارایی وەكو پێویست نییە، بەڵام بەر لە هەفتەیەك كارگێڕیی یانەكە پەشیمان بوونەوە لە بڕیارەكەیان و بڕیاریاندا بەشداربن لە خولی نایابی كوردستان، هەر چەندە شەش یاری لە خولەكە بەرێوەچووە، یانەكەش بە سەركردایەتی كاپتن مەولود ڕەمەزان یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری تەنیا خاوەنی پێنج خاڵە لە ڕیزبەندی یازدەمی یانەكان دێت لە بارەی ئاست و ئەنجامی تیپەكەش كاپتن مەولود بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بەهۆی پاشەكشەی سەرەتامان تیپەكەمان بە پەلە پەل ئامادەكرد كە ماوەی ئامادەكاریمان زۆر كەم بوو، جگە لەوەش ژمارەی یاریزانمان كەم بوو لایەنی جەستەییمان زۆر خراپ بوو كەم و كوڕیمان زۆر بوو و سێ یارییەكەی سەرەتا ئەنجامان خراپ بوو، جگە لەوەش لەم ڕاگرتنی خولی كوردستان بۆ ئێمە سوودی هەبوو، لە ئێستادا ئاستمان باشە و یاری لەدوای یاری ئاستمان باشتر دەبێت و دەگەرێنەوە سەر ڕێچكەی خۆمان. تیپەكە لە ئێستادا ئامادەیە و دەمانەوێ ئەنجامان باشتر بێت، لە بارەی گرفتی دارایش گوتی" تاكو ئێستا هیچ هاوكارییەك نەكراوین، بەڵام بەدەستەی كارگێڕیی یانەكەمان گوتراوە كە هاوكارمان بن بۆ ئەوەی كێشە بۆ تیپەكەمان دروست نەبێت.
