ئاڵا سیمبوڵ وشانازى نەتەوەى کوردوکوردستان
لە مێژووى کۆن و نوێیدا ئاڵاى هەر گەل و وڵاتێک جەوهەور و ناوەڕۆکى سیستەمى حکوومڕانى و ئەو وڵات و نەتەوە وەک پێناوسەیەکە بۆ ناساندنى مێژوو و جوگرافیا وکەلتوورى ئەو وڵاتە ، واتا ئاڵا ناسنامەى شارستانییەت و بیروباوەرى هەر گەل و نەتەوەیەکە ؛ بۆیە هەر لەسەر کۆنەوە تا ئێستا بەرزکردنەوە و بەرز ڕاگرتنى ئاڵا ئاماژە و سیمبولى بەهێزبوونى ئەو وڵات و گەل و نەتەوەیە و لە هەر سەرکەوتنێکدا ئاڵاى گەل بەرزکراوەتەوە و چین و توێژەکانیان وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزڵێنان لە بەرامبەریدا وەستاوەن ، بۆیە گەلێکى وەک نەتەوەیی کورد ، کە دەیان ساڵە کۆڵنەدەرانە خەبات و قوربانى دەدات و سەرکەوتن و لەدواى سەرکەوتنى بۆ پارێزگاریکردن لە شوناس و مێژوو و کەلتوور و جوگرافیاکەى بەرامبەر بە دڕندەترین دوژمنان و داگیرکەران وەستاوەتەوە شەکانەوە و بەرز ڕاگرتنى ئاڵاى کوردستان زەرووەرتێکى مێژووییە
لە لەسەر ئاستى هەموو وڵاتان هەر وڵاتێک ڕێژى تایبەتى بۆ ئاڵاى وڵات و نەتەوەکەیان دادەنێن ، بەشێوەیەک لە هەندێک وڵاتان بەهۆى خۆشەویستى بێ وێنە هەتا ئاڵا بە دەرگەى ماڵەکانیان و لەسەر بانى ماڵەکانیان هەڵدەدەن و بەرز دەکەنەوە ، هەروەها لە ناو دامودەزگان و قوتابخانە کان و شوێنە وەزرشى و فەرمییەکانیان هەمیشە وەک شکۆى نەتەوەى ئاڵاکان بە بەرزى رادەگرن ؛ ئێمەى کوردیش وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن و خاوەن مێژوو خاوەن ئاڵاى خۆمانیان و ئەم ئاڵایە لە سەر ئاستى هەر چوارپارچەى کوردستان جێگەى پەسەندە و زۆرینەى گەلى کورد و لە سەر تاک تاکى کورد و هەموو پێکهاتەکانى کوردستانە ڕێز لەو ئاڵایە بگرن کە بە ئاڵاى کوردستان دناسرێتەوە ،
گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى خاوەن خاک و جوگرافیا و زمان ومێژوویی هەمیشە خەباتى کردووە تا وەک گەل ونەتەوەکەکانى دیکە خاوەن دەوڵەت و سەربەخۆیی سیاسى و ئیداریی بێت لە سەر خاکى خۆى ، لەمێژووی زیاتر لە سەد ساڵى رابردوو ، چەندین شۆڕش وڕاپەرین لە سەر ئاستى کوردستان بەرپابووە هەر لە شۆڕش و راپەرینەکانى بەتلیس و بارزان و شێخ سەعیدى پیران ، شێخ مەحموودى ، شۆڕشى ئارارات و راپەرینى سمکۆى شکاک و کۆمارى کوردستان و شۆڕشى مەزنى ئەیلوول ، هەموویان خاوەن یەک ئاڵا و یەک ئامانج وبیروباوەر بوو ئەویش دامەزراندنى کوردستانێکى سەربەخۆى کە تێیدا ماف و ئازادییەکانى گەلى کورد تێیدا پارێزراو بێت
بەپێى سەرچاوە مێژووییەکانى ئالاى ئێستاى کوردستان لە ساڵى 1920 لەلایەن کۆمەڵەى تەعالى و تەرەقى لە باکوورى کوردستان بەکارهاتووە ، ئەو وڵاتە لە رۆژێک لە ناوەراستى ڕەنگە سپیەکەىیە لەلایەن شۆڕشگێرانى ، راپەرینى ئاراراتەوە وەک ئاڵاى کوردستان بەکارهاتووە . لە سەردەمى کۆمارى کوردستان لە شارى مەهاباد ئەم ئاڵایە بەکارهاتووە ، دواى تێپەرینى 58 بە سەر رۆژى هەڵدانى ئاڵاى کوردستان لە مەهاباد ، لە ڕێکەوتى 11/11/1999 هەر ئەم ئاڵایە لەلایەن پەرلەمانى هەرێمىک وردستان وەک ئاڵاى هەرێمى کوردستان پەسندکراوەی، بەو جیاوازییە کە لۆگۆى ناوەڕاستى ئاڵاکە بە رۆژێکى کە 21ى تیشکى لێ دەبێتەوە نەخشێندراوە و دە ساڵ دواتر رۆژى 17ى کانوونى یەکەم وەک رۆژى ئاڵاى کوردستان لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە وەک رۆژى ئاڵا پەسند کرا.
ئاڵاى کوردستان لەماوەى سەد ساڵى بە پێى هەموو بەڵگە مێژووییەکان لە سەر ئاستى کوردستان لەلایەن هێزولایەنە سیاسییەکانى بزاڤى نەتەوەیی گەلى کورد وەک یەکێک لە هێما و شوناسى نەتەوەیی کارى پێکراوە و پیرۆزى خۆى وەرگرتووە ، واتا ئاڵاى کوردستان لەپاڵ سروودى نەتەوەیی بە شانازییەوە بەرز دەکرێتەوە و واتە ڕێزگرتن لەو هێمایە دەبێتە ئەرکێى تاک بە تاکى کورد ، هەر بۆیە ئاڵا هێاى ناساندنى گەل و نەتەوە و شارستانییەتى هەر وڵاتێکە ، بەشێوەیەک بە سەرنجدان لەسەر ئاڵاى هەر وڵاتێک دەتوانرێت تا رادەیەک ئایین و مەزهەب و کەلتووى خەڵکى ئەو وڵاتەى لێ بخوێندرێتەوە ولەهەمانکاتیشدا دەردەکەوێ کە خەڵکى ئەو وڵاتە بە شتێکى خۆیان پیر شانازى دەکەن و بۆیان گرینگە ، بۆی دەتوانین بڵێن ئاڵا حوکمى ناسنامەى نەتەوەیی هەیە و ئەرکى سەرشانى تاک بەتاکى کۆمەڵگەیە ڕێز لە ئاڵا وەک رەمز و سیمبوڵى نەتەوەکەى بگرێت و شانازى پێوە بکات

رێبوار حەمەلاو شوانی