کوشتنی دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی و هاوسەرەکەی لە شاری لۆس ئەنجلۆس
ڕاب ڕاینەر، دەرهێنەر و ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود و هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیان لە لۆس ئەنجلۆس ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی کانوونی یەكەمی 2025، کوژران.
ڕاب ڕاینەر، دەرهێنەرێکی تەمەن ٧٨ ساڵە، لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری سیاسەتدا چالاک بووە و پارەی بۆ پارتی دیموکرات کۆکردووەتەوە و ڕەخنەگرێکی دیاری دۆناڵد ترەمپ بووە.
لە وەڵامی ئەو هەواڵەی کە تەرمی ڕاب ڕاینەر و هاوسەرەکەی دۆزرایەوە، دۆناڵد ترەمپ لەبری ئەوەی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوبکاتەوە، لە پۆستێکدا لە سۆشیال میدیادا ئاماژەی بەوەدا کە دەرهێنەرەکە لە مردن نزیک بووەتەوە بەهۆی ئەو نەخۆشییەی کە ناوی لێنابوو "وەسوەسەی دژە ترەمپ".
ئەم لێدوانانە بە ڕەخنەی توندی هەردوو حزبی (دیموکرات و کۆمارییەکان) و شەرمەزاری بەرفراوان لە میدیاکان بەرەوڕوو بووەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
