گۆران ساڵح بەرهەمێكی نوێی بەناوی(هەولێر)بڵاوكردەوە
ئەگەرچی لە مانگی ئابی ئەمساڵ,لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە سێ كاری نوێی هونەریی ئامادەیە,لە ئێستادا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی مەقام بڵاوكردەوە.
گۆران ساڵح بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی(هەولێرەكەم)بڵاوكردەوە,كە تایبەت بۆ شاری هەولێر بەرهەم هاتووەو خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (فەرید مەخمووری) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (نیهاد سابیر) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو موسیزیان (ڕێناس كورداخ)كاری دابەشكردنی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
