ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، حەماس بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، حەماس بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار دەکات

 

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاپۆرتێکدا، حەماسی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی "تاوان دژی مرۆڤایەتی" لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەردا.

ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر کوشتنی بەربڵاوی مەدەنی و هێرشی ئامانجدار و مامەڵەی دڕندانە لەگەڵ بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کردەوانە وەک بەشێک لە شێوازێکی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دراون.

ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکانی ململانێ پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بن و پێشێلکارییەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە و شەفافانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top