پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە

پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە

پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی سلێمانی بەشدار لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی بۆ ئەم وەرزە، یانەكە هیوای ئەوەی هەیە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی شایستە بە سەركردایەتی ئەرسەلان تەهای ڕاهێنەری كوردی یانەكە بەدەست بهێنێت، بەڵام لە نۆ یاری ڕابردوو ئاستی تیپەكە وەكو پێویست نەبووە تەنیا شەش خاڵی كۆكردۆتەوەو لە ڕیزبەندی یانەكانی بەشدار لە خولەكە لە هەژدەمین دێت. یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە هەموو هەولێكی دابوو بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی شایستە لە سەر ئاستی یانە پلە نایابەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت و ئێستاش لە سەرەتای خولەكەیە، كارگێڕیی یانەكە چاوی لەوەیە بتوانن لە یارییەكانی داهاتوو گرفتەكانیان بدۆزنەوە، هەر چەندە بە بڕیاری كارگێڕیی یانەكە بەهۆی ئەنجامە خراپەكان ستافی هونەری یانەكە سزای دارایی درابوون، بەڵام خولی یانە نایابەكانی عێراقی دور و درێژە و یانەكانیش هەمووی پشوو درێژن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكانیان چاك بكەن. یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش وەكو نوێنەری پارێزگای سلێمانی هەموو هەولێك دەدەن بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتووی یانەكە بتوانن ئاست و ئەنجامی تیپەكە بگۆڕن و بگەرێنەوە ناو كەش و هەوای یارییەكە، یاری بۆ یاریش ئەنجامەكانیان باشتر بكەن.

Top