ئیتاڵیا ١٧ منداڵی فەلەستینی نەخۆش دەگوازێتەوە بۆ ڕۆما و تۆرین بۆ وەرگرتنی چارەسەر

ئیتاڵیا ١٧ منداڵی فەلەستینی نەخۆش دەگوازێتەوە بۆ ڕۆما و تۆرین بۆ وەرگرتنی چارەسەر

 

 

سێ گەشتی سەربازی ئیتالیا 17 منداڵی فەلەستینی نەخۆش و خێزانەکانیان گواستەوە بۆ ڕۆما و تۆرین بۆ بەردەوامی چارەسەر.

ئیتاڵیا شەوی ڕابردوو بە سێ فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ١٧ منداڵی نەخۆشی فەلەستینی کە چارەسەری ئەوانی وەرگرتووە، گواستەوە بۆ ئیتاڵیا.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسراوی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا، شەوی ڕابردوو ١٧ منداڵی فەلەستینی لەگەڵ کەسوکاریان کە کۆی گشتی ٨٠ کەس بوون، بۆ شارەکانی ڕۆما و تۆرین گواستراونەتەوە.

بەم شێوەیە ٧ منداڵ و خێزانەکانیان گواسترانەوە بۆ فڕۆکەخانەی سیامپینۆی ڕۆما و ٣ منداڵی دیکە بۆ بنکەی ئاسمانی پراتیکا دی مارێ لە نزیک ڕۆما و ٧ منداڵیش بۆ شاری تۆرین.

ئەنتۆنیۆ تاجانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، بە شێوەیەکی شەخسی لە فڕۆکەخانەی سیامپینۆ بەخێرهاتنی حەوت منداڵە گواستراوەکەی فەلەستینی و خێزانەکانیان کرد.

هەروەها لەگەڵ دوایین گەشتی چۆڵکردن کە دوێنێ ئەنجامدرا، کۆی ژمارەی ئەو منداڵە نەخۆش و بریندارانەی خەڵکی غەززە کە گواستراونەتەوە بۆ ئیتاڵیا بۆ چارەسەرکردن لەگەڵ خێزانەکانیان گەیشتووەتە ٢٣٢ منداڵ.

هەروەها گویدۆ کرۆستێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیتاڵیا بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مامەڵەی کردووە و پشتیوانی و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خەڵکی غەززە نیشانداوە، ئەمەش تەنها ئاماژەیەکی یەکجارەکی یان سنووردار نەبووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top