گرنگی ھەبوونی دەستوور و کاریگەر لەسەر ھەرێمی کوردستان
دەستوور بە دایکی یاسا دادەنرێت وە گرنگیەکی
زۆری ھەیە دەستوور ئەویش چ دەستووری نوسرا بێت چ دەستووری عورفی بێت لێرەدا دەستوور دوو شێوازی ھەیە دەستووری عروف و دەستووری نوسراو تا ئێستا لە جیھاندا دوو وڵات دەستووری عورفیان ھەیە ئیسڕائیل و بەریتانیا شێوازی دەستووری عورفی پەیرەو دەکات
بەڵام دەستوری نوسراو ھەموو وڵاتان پەیرەوە دەکەن لەم جۆرە دەستورەشدا دوو جۆری لێدەبێتەوە
جۆری یەکەم پێی دەڵێن دەستوری نەرم کە دەتوانرێت ھەموار بکرێتەوە و یان ھەڵبوە شێندرێتەوە بەبێ ھیچ ئاڵێنگاریەک و ئاڵۆزیەک و لە ماوەیەکی دیاریکراوە دا
دووەم پێی دەڵێن دەستووری رەق کە ئەم شێوازەشی ھەڵوەشاندنەوە زەحمەتە بەھۆی ئالێنگار و ئالۆزی زۆرەوە و ماوەیەکی زۆر و تێچویەکەی زۆری دەوێت نمونە وەک دەستووری عێراق
لە هەموو جیهانی پێشکەوتوودا دەستوور بناغە و پێویستیەکی بنەرەتییە بۆ رێکخستنەوەی بنەماو پایەکانی دەسەڵات و خستنەڕووی ئەرک و کار و مافەکانی لە هەندێ وڵاتی ناسەقامگیر ودواکەووتوش (بە رووکەشیش بێت) دەستوورێکیان ھەیە یان دەنووسرێت
گرنگی دەستوور بۆ ھەرێمی کوردستان
دەستوور وەک ماڵ و بناغەیەکە کە
کۆکەرەوەی ھەموو پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکانی نەتەوە و ئەتنیک و ئایینی و زمانەکان بەبیرو ڕای سیاسی جۆراوجۆیشەوە
ئەوا بەبێ شک پرەنسپ و بنەمای پێکەوە ژیانی ئاشتی و سیاسی ڕەنگ دەداتەوە لە سەر کومەڵگا و سەقامگیری گشتی لە هەرێمی کوردستان بە هێزتر دەبێت
پارت و لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت پێویستە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا بەرەو یەکگوتار سیاسی و نیشتمانی هەنگاو دەنێت و یەک ئامانج و بنەمای سەرەکی کۆیان بکاتەوە ئەویش بەلاوەنانی تەواوی بەرژەوەندی حزبی و تاکە کەسی و بەگرنگ زانینی بەرژەوەندی گشتی وڵات
واتە خۆی بە ساحێب ماڵ بزانێت لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی دا
لێرەوەیە کە پابەند بوون بە دەستور وەک دایکی یاساکان بو ڕێکخستنەوە نیو ماڵی خومان ئەوکات گرنگی دەستوور بەدیار دەکەوێت
یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەی لە نێو کۆمەڵگادا دێتە ئاراوە
وە بێگومان پابەندبوون بە دەستور گرنگترە لە نوسینەوەی دەستور و دەنگدان لە سەری
چونکە دەکرێت تۆ دەستورێک بنوسیتەوە و بخرێتە دەنگدانیشەوە و زۆرینەی دەنگەکانی بەدەسبێنێ و پەسەند بکرێت دەستووری ھەمیشەی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ کە زۆرینەی دەنگی ھاوڵاتیانی بەدەستھێنا کە ڕێژەی 80 لە سەد بوو و بە زۆرینەی دەنگی ھاوڵاتیانی پەسەند کرا بەڵام لایەنە سیاسیە سەرکیەکانی عێراق پابەند نەبوون پێوە بنەماکانی دەستووری ھەمیشەی عێراقیان پێشیل کرد و جێبەجێیان نەکرد نمونەی مادەی 140 دەستوور کە تایبەت بوو بە ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە تائێستاش بەبێ چارەسەر ماونەتەوە
لە گەر لە ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت بۆ دانان و نوسینەوەی دەستورێکی فەرمی
ئەوا هاوکێشەکە ئەوەندە قوڕس و پڕ ئاڵێنگاری نابێت هەرێمی کۆردستان پێویستی بە چەترێک ھەیە کە کۆکەرەوەی ھەموو پێکھاتە و ئەتنیک و لایەنە سیاسیەکان و ھەموو ئاین و ئاینزایەک و مەزەھەبێک
کە ھەموویان لە ژێر چەتری ئەم دەستوورە ھەست بە ھەبوون و کاریگەر بوونی خۆیان بکەن لەم وڵاتەدا
وە ئەگەر ھەر کات و ساتێک سەقامگیری دەستووری ھاتە کایەوە بەدڵنیایەوە ئەوە پڕنسپی ھاونیشتمانی بوون بە هێز دەبێت
ئەمەش بە ھۆکارێکی سەرەکی دەدەنرێت بۆ دروستبوونی کوردستانێکی بەھێز و یەکگرتوو کوردستانێکی بە هێز یەکسانە بە دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەر لەھەموو ڕووێک و بوارێک ببنە تەواو کەری یەکدی و پەڵپشتیکەری یەکتر بن بۆ ئەوەی گەشەسەند و بەرەو پێشچوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دروستبێت ئەوەش ڕێگر دەبێت لە ھەڕەشەو مەترسیەکانی سەر ھەرێمەکەمان و تەواو ڕزگاری دەبێت لەو مەترسی و ھەڕشەکان
وە ئەمەش ھەبوونی دەستور بۆ ھەرێمی کوردستان و پابەند بوون بە بنەماکانی دەستوور دەبێتە شتێکی حەتمی

مستەفا گەردی