هێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزە و گواستنەوەی ئۆکرانیا
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی کانوونی دووەم، ڕووسیا بە زیاتر لە ٧٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک یەکێک لە گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدا و ژێرخانی وزە و هێڵی ئاسن و شارەکانی وەک کرێمێنچوکی کردە ئامانج.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، کە ڕووسیا شەوی ٦-٧ی کانوونی یەکەمی 2025، ٦٥٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٥١ مووشەکی تەقاندووە.
شاری کرێمێنچوک لە ناوچەی پۆڵتاڤا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەر تەقینەوە و پچڕانی کارەبا و ئاوی لێکەوتەوە. هاوکات وێستگەی شەمەندەفەری فاستیڤ لە نزیک کیێڤ زیانی بەرکەوتووە و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون.
هەروەها زیانگەیاندن بە دامەزراوە وزە لە هەشت ناوچەدا بووە هۆی پچڕانی بەربڵاو و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی وزەی ئەتۆمی.
وەزارەتی وزەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، کە چاکسازییەکان دەتوانن چەند هەفتەیەک بخایەنێت و زۆرێک لە ناوچەکان ڕووبەڕووی بێ کارەبای درێژخایەن دەبنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
