بۆچى داعش مه‌ترسیداره؟ - خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆلۆژى
وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ى دوو ده‌سته و گرووپى جیاواز ده‌كرێت: گرووپێك ئه‌وانه‌ى مه‌یلییان بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه هه‌یه و له جیاتى ئه‌وان جاڕ لێده‌ده‌ن و بیانۆ ده‌دۆزنه‌وه و ره‌فتار و كرده‌وه نامرۆڤانهیانه و دوور له ره‌وشتى داعشیهكان به راست و ره‌وا ده‌بینن، و گرووپى دووه‌م ئه‌وانه‌ى به‌راستى داعش به مه‌ترسیدار ده‌بینن.
گرووپى یه‌كه‌م بیانۆ ده‌هێننه‌وه كه گۆایه داعش ده‌ستكردى هێز یان وڵاتانى رۆژئاوایه، كه بۆ مه‌به‌ستى شێواندنى رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه و جیهان به‌كارهێنراون. به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى راستییه‌كانه، و داعش و هاوكۆفانى ئه‌و رێكخراوه وه‌ك نموونه ئه‌لقاعیده، بۆكۆحه‌رام، ئه‌لشه‌باب و ... هتد، ههلقوڵاوى ناخ و ده‌روونى كۆمه‌ڵگه‌كانى خۆیانن، كه دواتر له لایه‌ن هه‌ندێ ده‌زگاى سیخۆڕى له جیهان و ناوچه‌كه‌دا و له پێناو مه‌به‌ستى تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێن. كه ده‌ڵێین ههلقوڵاوى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆیانن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بڵێین هه‌ر له‌م وڵاتانه نه‌ك ته‌نیا پشتگیریى دارایى ده‌كرێن، به‌ڵكۆ به سه‌دان كه‌سى شاره‌زا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، و وه‌كچۆن خۆیان ده‌یانه‌وێ پههروهردهیان ده‌كه‌ن و دواتر بۆ ئه‌و وێت و ناوچانه ده‌یانێرن كه خۆیان مه‌به‌ستیانه.
ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌وه‌نده شاره‌زا و پسپۆرن كه ته‌نانه‌ت ده‌زانن كه ده‌بێ كار له‌سه‌ر كێ بكه‌ن. ئه‌وان به تایبه‌ت و به شێوه‌یه‌كى ستراتێژیك و پرۆگرامكراو و پلان بۆ داڕێژراو كار له‌سه‌ر منداڵان ده‌كه‌ن و هه‌ر له منداڵیه‌وه به بیرۆكه‌ى تووندوتیژانهى تیرۆریستانه گووشى ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره له وڵاتانى جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ نموونه له ( مهدرهسهكانى) وڵاتێكى وه‌ك پاكستان یان وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى دوور یان ئاسیاى ناوین له‌و شوێنانه به چڕى كار له‌سه‌ر منداڵان، و به‌تایبه‌ت منداڵانى خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ى كه له نێو خێزانه‌كانیان كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، كار ده‌كرێت. چونكه راوكردنى ئه‌و جۆره منداڵانه ئاسانتره و خه‌رجییه‌كه‌ى كه‌متره. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلاندارێژهرهكانى ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر باش له سایكۆلۆژیاى منداڵ ده‌گه‌ن و ده‌زانن كه هه‌لخه‌ڵه‌تاندنیان ئاسانتره و كاریگه‌رى رێنمایى و په‌روه‌رده نامرۆڤانهكهیان له‌م قۆناغه زیاتره، و له هه‌مانكاتدا درێژخایهنتریشه.
ئه‌وان ده‌زانن كه، وه‌كچۆن تیۆرییه‌كانى سایكۆلۆژى ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن منداڵانى ته‌مه‌ن خوارووترى 10-12 ساڵان توانایى لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له چه‌مكه قورس و ئاڵۆز و ئهبسترهكتهكانیان نیه، بۆیه هه‌ر بیروباوه‌ر و چه‌مكێكى له‌و شێوه‌یه، و به‌تایبه‌ت زاراوه دژه مرۆییه‌كان فێرى ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن، و ئه‌وان به فیلته‌رى قۆناغه جیاوازه‌كانى شوشتنى مێشكدا تێده‌په‌ڕێنن و ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه ئه‌و منداڵه به‌سته‌زمانانه، له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا ئاماده‌ى چه‌ك هه‌ڵگرتن و جه‌نگ، و له‌ویش خراپتر كوشتنى مرۆڤه‌كان و سه‌بڕین و سووتاندنیان و به‌دڕندانه‌ترین شێوه له‌نێوبردنى مرۆڤه‌كان ده‌بن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه تیرۆریست له‌دایك نابن و هیچ جینهك به‌ناوى جینى تیرۆریستى له جه‌سته و لاشه و ته‌نانه‌ت مێشكیاندا بوونى نه‌بووه.
وانه‌بێ ئه‌م دڕندایه‌تییه به شه‌و رۆژێك په‌یدا بووبێ، به‌ڵكۆ به‌رهه‌مى چه‌ندین ساڵ په‌روه‌رده‌كردنى چڕ‌و پڕى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه له گۆشه و كه‌نارى ئه‌م جیهانه. هه‌ربۆیه‌ش بینیمان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى داعش له ناوچه‌كه، به هزاران كه‌سى ئاماده له‌وانه‌ى ئه‌و هه‌موو ساڵانه كاریان له‌سه‌ر كرابوو، وه‌ك مێرووستان رژانه ناوچه‌كه‌مان و ده‌ستیان به قێزه‌وه‌نترین ره‌فتار كرد كه مرۆڤایه‌تى شه‌رمى به‌خۆیه باسیان بكات. و كاره‌كه كاتێك مه‌ترسیدارتر بوو كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌وان كۆنترۆڵیان كردبوو، كه‌وته ده‌ست ئه‌و تیرۆریسته دڕندانه، و له هه‌مانكاتدا جبه‌خانه و چه‌كى جۆراوجۆریان ده‌ستكه‌وت، كه كارى تێكده‌رانه‌یان ئاسانتر كرد.
داعش له ئێستا دا بوونى هه‌یه و وه‌ك ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیهانیه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن و هۆشدارى له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، له ناوچه جیاجیاكانى جیهان خۆى رێكده‌خاته‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما خۆرافیانه و پهڕگیرانهى خۆى هه‌وڵ ده‌ده‌ات نه‌وه‌یه‌كى دیكه پێبگهینێ تا بتوانێ له ئایینده‌ى دوور و نزیك و كاتێك هه‌ڵومه‌رجى بۆ ره‌خسا جارێكی‌تر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. بۆیه پێویسته وڵاتان به‌وپه‌ڕى وریاییه‌وه مامڵهى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، و له‌سه‌ر بنه‌ماى سیسته‌مه‌كانى سكۆلاریزم و لائیسیته رێگه له به‌هێزبوونیان و ته‌شه‌نه‌كردنیان بگرن و حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانى ئاسایش ئه‌و شوێنانه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه بۆنى هه‌بوونى ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و تاقمانه‌یان لێوه‌دێت كه تیایدا منداڵان فێرى بیرى تووندرهوى و په‌ڕگیرى ده‌كرێن.
كه‌مپه‌كانى وه‌ك كه‌مپى هۆڵ له رۆژئاواى كوردستان یه‌كێكه له‌و شوێنه مه‌ترسیداره نزیكانه له هه‌رێمى كوردستان كه بووه‌ته قوتابخانه‌ى پێگه‌یاندنى نهوهیهكیترى داعش، و ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره وه‌ك بۆمبێكى قۆرمیژكراو وایه، كه هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و كاره و له ئێستادا له وڵاتانى جیاوازى دیكه‌ش، و ته‌نانه‌ت له هه‌رێمه‌كه‌مان له ئارادایه، كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و هۆشیارانه‌وه رێگه‌ى لێنه‌گیرێت دوور نیه له ئایینده‌دا نه‌وه‌یه‌كى دڕنده‌ى داعش له نێو نه‌ته‌وه‌ى كوردیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، و ئه‌وه‌ش كاتێك مه‌ترسیدارتر ده‌بێ كاتێك ئه‌و كرده‌وه‌یه به ناوونیشانى جیاواز و ته‌نانه‌ت ئایینى ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ئاخاوتنه ئه‌و شانه نووستوانهى داعشن، كه رۆژانه له لایه‌ن ده‌زگاكانى ئاسایشه‌وه له ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌گیرێن، كه بێگۆمان كه‌س و لایه‌نیان له پشته كه به هاوكارى دارایى و لۆجستى و مه‌عنه‌وى پشتگیریان ده‌كه‌ن. چونكه كه‌س به بێ پشت و په‌نا ناتوانێ كارى له‌و شێوه‌یه بكات، جا چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ بێ یان وڵات و لایه‌نى ده‌ره‌كى بێ.
ده‌بێ خه‌ڵكانى دڵسۆزى كوردستان زیاتر له جاران چاوكراوه بن و ئاگایان له منداڵانى خۆیان بێ تا له لایه‌ن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ههلنهخهڵهتێن و بۆ نێو رێكخراوى وه‌ك داعش رانهكێشرێن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و رێكخراوه كار له‌سه‌ر منداڵان ده‌كات. چونكه ئه‌وان ئه‌و راستیه ده‌زانن و تێده‌گه‌ن كه منداڵ، وه‌ك هه‌ندێ ده‌روونناس بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپییه، كه هه‌ر شتێكى ئه‌وان بیانه‌وێ ده‌توانن لێى بنووسن و فێرى بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نامرۆڤایانهش بێ.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*