ڕاگواستنی گرووپی دووهەمی پەنابەرانی ئێرانی لە ئەمریکا

ڕاگواستنی گرووپی دووهەمی پەنابەرانی ئێرانی لە ئەمریکا

 

 

کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئیدارەی ترەمپ لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەمدا دەیان کۆچبەری ئێرانی ڕەوانەی تاران بکات، ئەمەش دووەم گەشتە کە کۆچبەرە ئێرانییەکان هەڵدەگرێت کە لە ئەمریکاوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ ئێران دوای ڕێککەوتنێکی دەگمەنی نێوان تاران و واشنتۆن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کارە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە ئەنجام دەدرێت.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و گرووپەکانی داکۆکی لە کۆچبەران نیگەرانی خۆیان لە دۆخی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانە دەربڕی کە بە هۆکاری جۆراوجۆر وڵاتیان بەجێهێشتووە و پەنایان بۆ ئەمریکا بردووە و ڕەنگە ئێستا ناچار بکرێن بگەڕێنەوە بۆ ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top