یاسا له‌سەرووی هەمووانە
یاسا له‌سەرووی هەمووانە ــ ئەمە تەنها وشەیەک نیه، به‌ڵكو بنچینە و ستوونی هەره‌گرنگی پێشکەوتنی وڵاته, وڵات کە یاسا لەسەر هه‌مووان به‌بێ جیاوازی بچه‌سپێنێت، ئه‌و وڵاته بەرەو سەقامگیری سیاسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و چاکسازی ئیداری ده‌ڕوات.
کاتێک باوەڕ بە یاسا لاواز دەبێت و چەک لە شوێنی یاسا حوكم ده‌كات، ئەوا نیشانەی فەشەلی حوکمرانی و لاوازبوونی بنەمای دەوڵەتدارییه، پابەندبوون بە یاسا ــ بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی ــ ناوچەکان دەپارێزێت لە ده‌ره‌بەگایه‌تی و مافیاگه‌رایه‌تی خۆسه‌پێنی .
وڵاتانی پێشکەوتوو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی جادوویان نییە, بەڵکو سه‌روه‌ری یاسا و پابەندی هەموو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه هەلی داوه به:
-پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
-سەقامگیری سیاسی
-دادپەروەری کۆمەڵایەتی
-چاکسازی ئیداری
-كۆتایی هێنان به‌ده‌ره‌بەگایه‌تی
-ڕێگریكردن له‌مافیا گه‌رایه‌تی
-پاراستنی لاوازه‌كان له به‌هێزو زۆردار
پێشکەوتنی راستی کاتێ دەستی پێدەکات, کە یاسا له‌سه‌روی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌و گروپ و ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌بێت به‌بێ جیاوازی.
سه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسا, وڵات له‌خۆفرۆش و ئاژاوه‌گێری و تێكده‌ران و دووژمنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌پارێزێت, هیچ هێزێك توانای تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتی نابێت.
ئەمانە بنچینەکانی حکومرانییەکی باش و پێشكه‌وتوون, له کوردستان ئەگەر بمانه‌وێت پێشكه‌ویین, ده‌بێت یاسا له‌سه‌روی هه‌مووان بێت, به‌هه‌ر رێكارێك بێت یاسا له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردی بچه‌سپێنرێت به‌بێ جیاوازی.
(یاسا ستوونی نیشتمان و پێشکەوتنه)

ئـــهحــمــهد گـــلــی