هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(عیسێ دەلا)بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كورد(حەسەن شەریف)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(عیسێ دەلا)بڵاوكردەوە كە بەرهەمەكە گۆرانییەكی داستانییەو باس لە داستانەكانی عیسێ دەلا زانای كورد و كەسایەتی دیاری ناوچەی ئامێدی و بادینان دەكات.
هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمەكەی لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,وە شاعیری دیاری كورد(ئەدیب چەلكی)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها موسیزیان(هارون ئەلكی)كاری میكس و ماستەرینگی بۆ بەرهەمەكە كردووە,ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە لە ناوچەی ئامێدی وێنەگیراوەو (كامیران بێتاسی) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
