دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی دیاری سینەمای هیندستان(دارمەندرا دیول) لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد,ئەم هونەرمەندە یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی بۆڵیوود و جیهان كە فیلمەكانی بینەرێكی زۆری هەیە,لێهاتوویی و بەهرەی دارمەندرا دیول وایكرد كە هەوداری زۆری هەبێت چونكە بەپێی ناوەڕۆك و جۆری فیلمەكان دەیتوانی خۆی بگونجێنێت,بۆیە لە كارەكانیدا وەكو كەسێكی ڕۆمانسی و كۆمیدی و ئاكشن و تراژیدیا نواندنی كردووە.

دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

لە ماوەكانی ڕابردوودا بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی كرد بە ناونیشانی(ikkis)كە ئەمەش دوایین فیلمی ئەم هونەرمەندەیە هێشتا نمایش نەكراوە.بڕیارە لە ڕێكەوتی 25/12/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

ساڵی 1975 دارمەندرا بە فیلمی (sholay)زیاتر ناوبانگی دەركرد,ئەم فیلمەی بە هیندستان و سەرانسەری ناساند و ناوبانگێكی باشی پەیدا كرد.كە هەریەك لە سانجیڤ كومار و ئەمیتاب باچان و هیما مالینی و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تیدا بەشداربوون,ساڵی 2005 ئیندیا تایمز فیلمەكەی خستە نێو لێستی ئەو 25 فیملەی بۆڵیوود كە شایەنی بینینن,هەروەها لە هەمان ساڵدا لە فیستیڤاڵی (filmfare awards)ئەم فیلمە بووە باشترین فیلم لە ماوەی 50ساڵدا.

دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

(دارمەندرا دیول) كە باوكی شەش منداڵە,جیا لەوەی وەكو ئەكتەرێكی سەركەوتوو بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی كرد,هاوكات كاری بەرهەمهێنانی بۆ چەند فیلمێكی سەركەوتوو ئەنجامداوە,ئەم هونەرمەندە لە ساڵانی شەستەكان لە وڵاتی هیندستان ناوبانگی دەركردو ناسێندرا,بەڵام دوای بەشداریكردنی لە ژمارەیەك كاری سینەمایی سەركەوتوو لە ساڵانی حەفتاكان تاوەكو هەشتاكان بێ ڕكابەر بوو و نازناوی گەیشتە لوتكە و لە هۆڵی سینەماكاندا فیلمەكانی بینەرێكی بەرچاوی هەبوون,كە لە تەمەنی هونەرییدا خاوەنی نزیكەی 300 فیلمی سینەمایی و ژمایەك خەڵاتی نێودەوڵەتییە.

دارمەندرا ئەستێرەی بۆڵیوود لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

دارمەندرا دوو جار هاوسەریری كردووە,ساڵی 1954 لەگەڵ (پراكاش كور) هاوسەرگیری دەكات و دەبنە خاوەنی چوار منداڵ كە دوو لەمنداڵەكانیان بە ناوەكانی (سۆنی دیول/1956) وە (بۆبی دیول/1969) هاوشێوەی باوكیان دەستیانكرد بە كاری هونەری وەكو ئەكتەر و دەرهێنەری سینەمایی دەركەوتن,ساڵی 1980 دارمەندرا دووەم هاوسەرگیری كرد لەگەڵ(هیما مالینی) كە ئەمیش خانمە ئەكتەر و سەماكار و دەرهێنەرێكی دیاری هیندستانە,و پێشتر هەردووكیان چەندین كاری سینەمایی هاوبەشیان هەبوو كە بەمەش هەردووكیان هەوادارێكی زۆریان پەیداكرد بەو پێیەی كە هەمیشە فیلمەكانیان سەركەوتنی تۆمار دەكرد,دارمەندرا و هیما بوونە خاوەنی دوو منداڵ بە ناوەكانی(ئیشا دیول/1981)و(ئاهانا دیول/1985)كە ئەمانیش بە هەمان شێوە بواری فیلم و كاری سینەماییان هەڵبژارد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top