فڕۆکەیەكی جەنگی هیندستان لەکاتی نمایشکردن لە ئاسمانی دوبەی کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانی هیندستان لە کاتی گەشتێکی نمایشیدا لە پێشانگای ئاسمانی دوبەی ٢٠٢٥ کەوتە خوارەوە.
فڕۆکە جەنگییەکە فڕۆکەیەکی جۆری HAL Tejas بوو، کە بە پلەی یەکەم لەلایەن هێزی ئاسمانی هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکە بڵاونەکراوەتەوە.
لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکە، دوکەڵێكی ئەستوور ئاسمانی بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمەکتوم داپۆشیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
