ئیرەیی بردن بەکابینەکەی مەسرور بارزانی
پێش ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا حکومەتی هەرێم بەبێ هیچ گرفتێک هەبێت مانگانە مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەکرا ژیانێکی خۆشمان هەبوو دەستمان لەکەسی نامەرد پان نەدکردەوە بەڵام بەناو ئۆپۆزسیون هەند لایەن وەک یەکێتی کە بەشداری لە حکومەت هەبوو هەموویان ئیرەیان بە کابینەکەی مەسرور بارزانی دەهات کە چۆن هەموو مانگێک مووچە بێ کێشە دابەش دەکات کەچی ئەو هەموو پڕۆژەو دروست کردنی شەقام و دروستکردنی تونێل و بەرزە پرد دابین کردنی ئاو بۆ ماڵان و پڕۆژەی کاربایی 24کاتژمێری چەندین تەلاری بەرز بۆیە ئیرەیان بە سەرۆک وەزیران دەبرد هەربۆیە چەن خۆفرۆشیک و جەشەکانی ئیران وایان نیشان دا کە ئەگەر نەوت تەسلیم بە بەغدا بکرێت هەرێمی کوردستان دەگەشێتەوە کێشەی پارەمان نابێت ئیستا دوای چەندین مانگ تا ئیستای لەگەڵ دابیت کێشەی مووچەمان هەیە تا ئێستاش زۆر بێ ئەخلاقانە شەڕی برسیکردن و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوە نانەو تا ئەوەی قەوارەی هەرێم تێک بدەن هەموو کات ئەو دەسەڵاتەی عێراق کوردستان وەک پیکهاتەی دووەمیان پێ هەزم ناکرێت لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا تا ئێستا بە پێی دەستووری عێراق ئێمە بەشەکین لەو عیراقەی کە بە زۆر سەپێنراوە بەسەرماندا هەرلەو دەستوورەدا هاتووە کە زامنی مافی هاوڵاتیبوونمان دەکات، ئەگەر هەموو ئەمانە لەدەستووردا هاتووە بۆچی جیاوازیمان هەبێت لەگەڵ کەسێک عەرەب کە لەبەسراو شارەکانی تر دانیشتووە ئەوە هەڵوێستی ناشەریفانەی بەغدایە، بەڵام خۆ بەشەکی زۆری دەکەویتە سەرشانی ئەو دەسەڵاتەی کە ئێستا چەند کەسانێک لەئێرانی شیعە ووڵات بەڕێوە دەبەن ئەگەر جاش و خۆفروشەکانی ئۆپوزسیون نەبوونایە ئەو هەرێمەی خۆمان ئەوەندە دەوڵەمەندە لەسامانی سەرزەوی و ژێرزەوی کە نەک بەشی خۆمان، بەڵکو بەشی نەوەی داهاتووشمان دەکات ئەگەر دوژمن وناحەزانمان لێمان تێک نەدەن ئەو سەروەت سامانە شکستی بەهەموو پیلان پلان گێریەکان دەهێنا بۆیە من پێم وایە لەمەدوا تەنها ئەرکی حکومەت نیە پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بکات بەڵکو پیویستە هەموو نوسەران و ڕۆژنامە نوس کەسایەتی سیاسی هەموو رۆشنبیرانە کە نابێت ڕێگە بەو هەموو زەلیل و دەست پانکردنەوە بەغدا بگرین بۆ ئەوەی میللەتەکەمان بەرامبەر ئەو ملهوڕیەی بەغدا بگرین بێ گومان ئەمانەی کە ڕووی داوە سەبەبکارەکەی ئۆپوزسیون بی دەسەڵاتەی نەزان و هیچ لەبارنەبووە کە هیچ شتەکی پێ عەیب نیە، تەنانەت ئەوەتا هەموویان دەست لەسەر سینگ و جاشایاتی دەکەن بەڵام کوردایەتیان قبوڵ نیە..

نەجمەدین محەمەد قەراجی