هەولێر یەكەمی عێراقە

هەولێر یەكەمی عێراقە

هەولێر یەكەمی عێراقە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی هەولێر بەشدار لە خولی بژاردەكانی عێراقی ئەمساڵ بە پێكهاتەیەكی تەواو جیاواز چۆتە نێو كێبڕكێیەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، هەولێرییەكان بە ڕابەرایەتی باسم قاسمی ڕاهێنەری بەناوبانگی عێراقی ئەم وەرزە تیپێكی بەهێزیان دروست كردوە و لە شەش یاری یەكەمی خولەكە خاوەنی 16خاڵە و لە پێشەنگی یانەكانی عێراقی دێت، هەولێر ئەم وەرزە لە یانە گەورەكانی عێراقی بردۆتەوە وەكو یانەكانی گەرمە و شورتە كە ئەم وەرزە پارەیەكی زۆریان بۆ خولی بژاردەی عێراقی سەرف كردوە، بەڵام هەولێر بە ڕوحیەتێكی بەرز و یەك دڵ و ڕوح هەموو بە یەكەوە بە ناوی شارەكە دەجەنگن،سەفین یاسینی سەرۆكی یانەكەش ئەم وەرزە پاڵپشتییەكی باشی دارایی یانەكەی كردوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات لە خولی بژاردەی عێراقی، بەڵام هاوكاری بەردەوامی داوە و جگە لەوەش ڕەنگە لە گواستنەوەی زستانە هەولێر هێشتا یاریزانی بەتواناتر بهێنێتە ڕیزی یانەكەی بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن، لە ئێستادا یانەكەش سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ هەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی عێراقی، یاریزانانی یانەكەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خۆشەویستی بەهێزیان لە نێوان دروست بووە و هاندەرانیش ڕۆڵێكی كاریگەریان بنیوە لە هاندانی یانەكە. هەولێری ئەمساڵ جۆش و خرۆشێكی زۆری هەیە و هەمووان بە تاسن بۆ یانەكە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن، یاریگای یانەی هەولێریش لەلایەن پارێزگای هەولێر كاری نۆژەنكردنەوەی تەواو بووە هەولێر خاوەنی یاریگای خۆیەتی و یارییەكانی لەسەر یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.

Top