پاڵەوانێتی بالە و شەترەنجی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت

پاڵەوانێتی بالە و شەترەنجی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت

پاڵەوانێتی بالە و شەترەنجی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت
بەشی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی خزمەتكردنی وەرزش لە ناوەندەكانی خوێندن لە پەروەردەی قەزاكان و بەرەوپێشبردنی زیاتری بابەتە وەرزشییەكان بڕیارە پاڵەوانێتی بالەی كوڕان و كچان بۆ ئاستی قوتابخانە ئامادەییەكان و پاڵەوانێتی شەترەنج بۆ یاریزانانی قوتابی ئەنحام بدات. بەرێوەبەری بەشی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی چالاكی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی قەزاكان كۆبووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گوێ لە داواكارییەكانی بگرێت و بتوانن پاڵەوانێتیەكی سەركەوتوو بەرێوەببەن لە سەر ئاستی هەر هەشت پەروەردەی قەزاكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە ئێستادا پەروەردەی قەزاكانیش دەستیان كردوە بە ئەنجامی چالاكییە وەرزشییەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن تیپی بەهێز دروست بەن بۆ بەشداری كردین لە پاڵەوانێتیەكانی ئاستی پارێزگا و دواتریش بۆ هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ پاڵەوانێتی ئاستی پارێزگا، لەم بارەشەوە مامۆستا فەرهاد ئیبراهیم بەرێوەبەری بەشی چالاكی وەرزش و دێدەوانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵساوین بە ئەنجامی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی یەكە وەرزشییەكانی پەروەردەی قەزاكان، دواتریش ئێمە لەگەڵ ئەوان بەرنامەكانمان داڕێشتوە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵەوانێی بالەی ئامادەیی بۆ هەردوو ئاستی كچان و كوڕان و شەترەنجیش ئەنجام بدەین و سوپاسی بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەكەین بۆ هاوكارییەكانی، دەمانەوێ پاش ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە تیپەكان دروست بكەین بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكانی سەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە ئێستاداوە ئامادەكارییەكانمان كردوە و دەمانەوێ ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت، ڕەنگە پاڵەوانێتیەكانی سەر ئاستی پەروەردەی قەزاكان لە مانگی 12ی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

Top