چێژێكی تایبەتە بۆ یاریزان ماندووبوونی بیر دەباتەوە

چێژێكی تایبەتە بۆ یاریزان ماندووبوونی بیر دەباتەوە

غەمگین ئەحمەد یاریزانی كاراتێ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی

چێژێكی تایبەتە بۆ یاریزان ماندووبوونی بیر دەباتەوە
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەكێك لە یانەكانی پارێزگای سلێمانییە كە گرنگی زۆر بە یارییە تاكییەكان دەدەن و ئەنجامی شایستەیان لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئاسیا و عێراق و كوردستانیش بەدەستهێناوە، تیپی كاراتێ‌ كچانی یانەكەكەش یەكێك لە تیپە هەرە بەهێز و بەتواناكانی سەر ئاستی ناوچەكەیە، ساڵانە لەگەڵ كردنەوەی خول و پاڵەوانێتیەكان بەردەوام لە كێبڕكێ دابوونە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە و شەڕكردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكانی كوردستان و عێراق دەرەوەی عێراقیش، یەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكانی یانەكەش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكە غەمگین ئەحمەد-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1995 ی پارێزگای سلێمانییە ماوەی چەندین ساڵە لە تیپی كاراتێ‌ یانەكە یانەی پێشمەرگەیە ، گۆڤاری گوڵان چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانیدایەوە.ی هاتیتە نێوجیهانی وەرزش؟ ٢* لە نێو ئەم هەموو یارییە وەرزشیە چۆن بوو یاری کاراتێت ھەڵب ٣*
*وەكو كچێك چی وای لێ كردیت بچیتە نێو جیهانی وەرزشی؟
- چونكە كەسێی زۆر چاڵاك بوو دەمویست ئەم وزەیە لە كارێكدا سەرف بكەم، وە ئارەزوویەكی زۆرم بۆ یاری هونەرە بەرگرییەكان هەبوو.
* یاری كاراتێت وەكو حەز یان بۆ بەرگری كردن هەڵبژاردوە؟
- من حەزێكی زۆرم بۆ هونەری بەرگری هەبوو لە سەرەتادا بۆمن جیاوازی نەبوو هەر جۆرێك بێ دواتر كارتیم هەڵبژارد، چونكە وەرزشێكی پاڵەوانێتی بوو دەمتوانی بەشداری پاڵەوانێتیەكان بكەم.
*هەست ناكەی یارییەكی زیاتر شەڕانگێزیت هەڵبژاردوە؟
- بۆ قورس نەخێر، چونكە بەهەوڵدان مرۆڤ دەتوانێ‌ زۆر كار بكات و جیوازیش نییە لە نێوان هەردوو ڕەگەز، وەهیچ هونەرێكی بەرگریش بۆ شەڕانگێزی نییە، بەڵكو بۆ بەرگری كردنە.
*یاری كاراتێ چ ئاستێكی تێپەڕاندوە لە كوردستان؟
- بە بەراورد بە ڕابردوو، بێگومان باشترە، بەڵام هێتا لە ئاستی ئارەزووی یاریزانان نییە.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە؟
- ئەم پرسیارە قسە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام ڕێكخستنی پاڵەوانێتی وهاوكاری كردن بۆ پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان هۆكارێكی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم یارییە.
*زۆر جار گوێ بیستی ئەوە دەبین دەڵێن یانەكانی كوردستان تیپی كاراتێ‌ كچانیان پشتگوێ خستووە؟
- نەك تەنیا كاراتی، بەڵكو زۆرینەی یارییەكانی تریش پشتگوێ خراوە هۆكارەكەش ئەوەیە وەرزش، هونەر ئەمانە لە وڵاتی ئێمە هێشتا گرنگیەكی ئەوتۆیان نییە.

*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە وەرزشكارێك؟
- بێگومان هەركەسەو پلان و بەرنامەی هەیە بۆ داهاتووی خۆی،منیش پلانی تایبەت بەخۆم هەیە.
*سەركەوتن چ مانایەك دەبەخشێ‌ لای تۆ؟
- چێژێكی تایبەتە بۆ یاریزان ماندووبوونی بیر دەباتەوە وا هەست دەكەم ئەگەر كەمێكیش بێت چاكەی ڕاهێنەرەكەت داوەتەوە.
*زۆر جار گوێ بیستی ئەوە دەبین لە بەشێك لە پاڵەوانێتیەكان یاریزانان لە سەر گیرفانی خۆتان بەشداری دەكەن ؟
- هەموومان هەوڵ بۆ سەركەوتن دەدەین، ئەگەر پێَچەوانەی ئەمەش ڕووبدات، بێگومان وانەیەك وەردەگرین.
*هیواو ئاواتت وەكو كچە وەرزشكارێك چیە لەم یارییە؟
- بەردەوامی و ڕۆیشتنە دەرەوەی وڵات بۆ فێربوونی زیاتر لەم یارییەدا.
* تا چەند كچان هیوایان بە وەرزشە جۆراوجۆرەكان هەیە؟
- ڕێگریان لەلایەن خێزانەوە و بیركردنەوەی بەشێك لە كۆمەڵگە كە پێیان وایە ئەم وەرزشتانە گونجاو نین بۆ خانمان.

*هیچ یانەیەك گرێبەستی پێشكەش نەكردووی بۆ یاری كردن؟
- گرێبەستی من لەگەڵ یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە و بەردەوامیش دەبم لەگەڵیان.
*كێ بەهاوكار و پاڵپشتی خۆت دەزانی؟
- لە سەرەتا رێگربوون، بەڵام بە تێپەربوونی كات ئەوانیش تێگەیشتن و هاوكارم بوون.
*ئەگەرلە كۆتایدا شتێكت ماوە ؟
- سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان هیوادارم وەرزش و هەموو بوارەكانی تریش لە وڵاتی ئێمە گرینگی پێویستیان پێ بدرێ.

Top