هێرشێکی کوشندە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەمپی فەلەستینییەکان لە لوبنان
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 18ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، لانیکەم 13 کەس لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە عەین ئەلحیلوە لە شاری سیدای کەنار دەریاکان کوژراون.
ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە بزووتنەوەی حەماس لە خاکی لوبنانەوە پلانی هێرشی داڕشتووە و لەو پێوەندییەدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە ناوەندێکی مەشقی حەماسی کردووەتە ئامانج لە دوای هێرشێک بۆ سەر کەمپی فەلەستینییەکان لە لوبنان. وەک میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە، لە کاتی هێرشەکەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک کە لە پارکینگەکانی مزگەوتێکی عەین ئەلحیلوە وەستابوو.
سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە کراوەتە ئامانج، هەروەها ڕایگەیاند، کە حەماس ئەو ناوەندە بەکاردەهێنێت بۆ پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل.
گوڵان: سەردار خەلیل
