هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

 

سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، بڵاویانکردەوە، لە هێرشی شەوانەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە شاری تێرنۆپیل، 10 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایگەیاندووە، هێرشە بەرفراوانەکە بە تەقاندنی دەیان مووشەک و سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە، ڕووسیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە 470 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 48 مووشەکی تەقاندووە.

ئیهۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سەرجەم قوربانییانی هێرشەکە لە شاری تێرنۆپیل بوون و 12 منداڵیش لەنێو بریندارەکاندا بوون.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد، گوشارەکان بۆ سەر ڕووسیا زیاد بکەن و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی زیاتر بۆ کیێڤ دابین بکەن.

زێلێنسکی لە ئێکسدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو هێرشێکی بێئەدەبیانە بۆ سەر ژیانی ئاسایی نیشان دەدات کە فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا بەس نییە، بەڵام سزای کاریگەر و یارمەتیدانی ئۆکرانیا دەتوانێت ئەم دۆخە بگۆڕێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top