بنەڤش جزیری:هونەری كوردی پێویستی بە ستراتیژ هەیە بۆ پاراستن و زیندووكردنەوەی لە بەرامبەر هەڕەشەی لەناوچووندا

بنەڤش جزیری:هونەری كوردی پێویستی بە ستراتیژ هەیە بۆ پاراستن و زیندووكردنەوەی لە بەرامبەر هەڕەشەی لەناوچووندا

بنەڤش جزیری ساڵی ١٩٨٨ لە جزیری باكووری كوردستان لەدایك بووە، لە تەمەنێكی زوودا لەگەڵ خانەوادەكەی ڕوویان كردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لە ڕێگەی خانەوادەكەیەوە ڕووی لە بواری هونەر كردووە، كە كاریگەرییەكی زۆریان لە سەری هەبووە.

سەبارەت بە ئافرەتە هونەرمەندەكان بنەڤش جزێری دەڵێ: «ئافرەتی هونەرمەندی كورد ژیانێكی پڕ لە سەختی و كۆسپ دەگوزەرێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك كەس و خانەوادە هەن كە دەبنە پاڵپشتی هەرە سەرەكی بۆ سەركەوتنی ئەو ئافرەتانە لە بوارەكەدا، من یەكێكم لەو خانمە هونەرمەندانەی كە خانەوادەكەم پاڵپشتی سەرەكیم بوون بۆ بەردەوامبوون لە كارە هونەرییەكانمدا».

بنەڤش جزیری:هونەری كوردی پێویستی بە ستراتیژ هەیە بۆ پاراستن و زیندووكردنەوەی لە بەرامبەر هەڕەشەی لەناوچووندا

بنەڤش دەربارەی فۆلكلۆری كوردی دەڵێ: «هونەری كوردی بە فۆلكلۆرە دەوڵەمەندەكەیەوە، پێویستی بە ستراتیژییەكی نوێ هەیە بۆ پاراستن و زیندووكردنەوەی لە بەرامبەر هەڕەشەی لەناوچووندا. بە باوەڕی من، ئەركی هونەرمەندە گەورە و ئەزمووندارەكانە كە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ بەهێزكردنی ئەم گەنجینە ڕەسەنە. كاتێك فۆلكلۆر بناغەیەكی پتەوی هەبێت، دەتوانین كاری هونەریی جوانتر و پێشكەوتووتر ئەنجام بدەین، هاوكات دەبێت هانی هونەرمەندە گەنجەكان بدەین كە گرنگییەكی زیاتری پێ بدەن، بەڵام ئەم هەوڵانە نابێت وای لێ بكات لە سەردەمی ئێستامان داببڕێین، بەڵكو پێویستە بەردەوام بین لە پێشكەشكردنی كاری نوێ و مۆدێرن كە ڕەگ و ڕیشەی لەو میراتەدا بێت».

سەبارەت بە پاڵپشتی خانەوادەكەی، دڵبەر دەڵێت: «لەم كاروانە هونەرییەدا، پاڵپشتیی باوكم یەكەمین و سەرەكیترین هاندەر بووە، ئەو نەك تەنیا لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە پاڵپشتم بووە، بەڵكو لە هەڵبژاردنی تێكست و ئاواز و چۆنیەتیی پێشكەشكردنی گۆرانییەكانمدا یارمەتیی دام، بێ پاڵپشتی و ڕێنوێنییەكانی ئەو، بەردەوامبوون لەم بوارە سەختەدا ئاسان نەدەبوو، بۆیە زۆر سوپاسگوزارم، هەروەها ناتوانین ڕۆڵی كاریگەر و بەرچاوی گرووپە هونەرییەكان لە باكووری كوردستان و بەشەكانی دیكەی كوردستان لەبیر بكەین، ئەوان شایەنی ڕێز و تەقدیرن، چونكە كار و خەباتێكی زۆریان كردووە لەپێناو پاراستنی هونەری كوردیدا، بەتایبەتی فۆلكلۆری ڕەسەن، لە فەوتان. ئەو گرووپانە لە سەردەمێكی هەستیاردا كاریان كردووە و بوونەتە هۆی ئەوەی چەندین هونەرمەندی گەنج پەیوەندی بە هونەرەوە بكەن، بەمەش خۆشەویستیی هونەر و زمانی كوردی لە دڵی نەوەی نوێدا چەكەرەی كردووە».

Top