ڤاكسینی شێرپەنجە

ڤاكسینی شێرپەنجە

  ڤاكسینی شێرپەنجە Cancer vaccine بریتییە لە جۆرێكی چارەسەری سستمی بەرگریی لەش بۆ ناسین و پەلاماردانی خانە شێرپەنجەییەكان بەمەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە یان چارەسەركردنی حاڵەتە دەستنیشانكراوەكانی شێرپەنجە. كەواتە ڤاكسینەكانی شێرپەنجە دوو جۆرن: ڤاكسینی خۆپاراستن لە شێرپەنجە Preventive و ڤاكسینی چارەسەركردنی شێرپەنجە Therapeutic. زیانە لابەلاكانی ڤاكسینی شێرپەنجە بەگشتی سووك و كاتین و زۆبەیان لە ئەنجامی كاردانەوەی سیستمی بەرگریی لەشەوە پەیدادەبن، كە بریتین لە: چەند نیشانەیەكی هاوشێوەی هەڵامەت وەكو لەرز و تا و ئازار و هەستكردن بە ماندووبوون، ئازار و سووربوونەوە لە شوێنی لێدانی دەرزی ڤاكسین كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ ئاوسان، ئازاری ماسوولكە و پشت ئێشە، هێڵنج، سەرسووڕان، هەندێك جاریش هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست و ناڕەحەتی لە هەناسەدا. ئەو ڤاكسینانەی ئێستا لە جیهاندا بەردەستن ئەمانەن: شێرپەنجەی پرۆستات، میزڵدان، هەروەها بۆ جۆرێكی شێرپەنجەی پێست Melanoma.

 

Top