پارتی ، سەلماندی نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات...

پارتی ، سەلماندی نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات...

 

 

بەیەکەوەژیان ونەبوونی دەمارگیریی ئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبی ، یەکێکە لەشانازییەپربەھاکانی گەلی کوردستان ،پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر ،لەسەرەتای دامەزراندیەوە بروای بە فرەیی سیاسی و نەتەوەیی وئایینی ھەبوە ،لەم پێناوەداکاری کردوەو برەوی بە کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێھاتەکانی داوە،و پارێزگاری لەمافەکانیانی کردوە، بۆیە ناوی خۆی لە (پارتی دیموکراتی کورد)کردە(پارتی دیموکراتی کوردستان )تاحزبی ھەموو نەتەوەئایین وئایینزایەک بێت ،پارتی لەژیانی سیاسی خۆیدا بەردەوامی داوە بەکولتووری بەیەکەوە ژیان و دژی ھەر ھەولێکی نەزۆک وەستایتەوە کەھەولی تێکدانی رەوشی بەیەکەوەژیانی دابێت ،کەدواھەمینیان پرسی نەمانی کۆتای پێھاتەکان بوولەپەرلەمانی کوردستان ،کەلایەنی واھەیە شانازی دەکات رۆلی ھەبووە لە نەھێشتنی کورسی کۆتای پێھاتەکان ، کاتێکش دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری دژی کورسی کۆتاکان دەرکرد،تەنھا سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی دژی وەستانەوەورێگەیان نەدا بەبێ نوێنەرایەتی پێھاتەکان ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت ،لەگەل بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ،پارتی بەکردار ئەم راستیەی سەڵماند کە حزبی ھەموو نەتەوەوئایین ومەزھەبێکە ، جیاواز لەلیستەکانی تری ھەڵبژاردندا کاندیدی نەتەوەوئایین ومەزھەبی جیای ھەبوو، کە سەرەنجام توانی كۆتای پێكهاتەكانی (فەیلی، ئێزدی و كریستیان) بباتەوە كە تا ئێستا هیچ حزبێكی دیكە ئەو نوێنەراتییە فرەوانەی بەدەست نەهێناوە ،بەمەش پارتی، بەکردار، سەلماندی کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات و حزبی هەمووانە ،بێگومان ئەمە هەمووی بەڵگە و نیشانەی ئەو راستیەیە کە پارتی پارێزەرێکی بەھێزی بەیەکەوەژیانە، بۆیە بەدلنیایەوە پارتی کە بووە حزبێکی سەروو ملیۆن دەنگ لە سەرئاستی عێراقدا، لەسەر رێنماییەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوامی بەم بنەمایانە دەدات بۆ پتەوکردنی بەھابەرزو مروییەکانی بەیەکەوەژیان و رێزگرتن لەھەموو بیروباوەرو ناسنامەێک و ڕێگرتن لە هەر جیاکارییەکی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی...

Top