گرنگی کاریگەری پڕۆژەکان لەسەر پەروەردە
(كیفن سیستروم) بەرنامە دانەری ئەمریكی دەڵێ"ئەگەر هاتوو بیرۆكەیەكت هەبوو، ئەوڕۆ دەستی پێبكە، هیچ كاتێكی باشتر نییە لە ئێستا بۆ دەست پێكردن".
بێگومان هەر بیرۆكەیەك كە بیری لێ دەكەینەوە و دەمانەوێ بیكەینە كردار و پڕۆژە و ئەنجامی بدەین، پێویستە دیدگایەكی ڕۆشن و دوور مەودامان هەبێت لە سەری، لەگەڵ دیاری كردنی ئامانجەكان تا چەند سوود بەخش دەبێت و مەودا و فراوان گەیاندن تا چەند دەبێت و لە ڕووی كاتی درێژ خایەن و تا چەند سوود و قازانجی درێژ دەبێتەوە و لە هەمان كاندا تا چەند پێداویستی و پێویستیەكانی هاووڵاتیان دەستەبەردەكات. بە گشتیی چ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بێت كە دەبێتە پاڵپشتیەكی فراوانی ئابوری و گەشانەوە و دۆزینەوەی هەلی كار و دابین كردنی پێداویستیی هاووڵاتیان لە هەموو ڕوویەكەوە و، جگە لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی توانا و كارامەیەكانی پیشەیی بە گشتیی. وە ئەگەر پڕۆژەیەكی ستراتیژی بێت بێگومان جێبەجێكردنی دیدگا و ئامانجەكانە بە گشتیی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژو خۆپاڕاستنی لە مەترسیەكان بە گشتیی و دانانی پلانی پێشوەختەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان. كە لە ئەنجامدا سەركەوتنی پڕۆژەكەیە بە گشتیی هەروەكو پڕۆژە و كارە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم بەڕابەرایەتی جەنابی كاك مەسرور بارزانی توانیویەتی جگە لە سوود گەیاندن بە بواری تایبەتی خۆی و خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان بە گشتیی، بەڵام كاریگەری ئەرێنی و سوودی یەكجار زۆریان بە كەرتی پەروەردە گەیاندوە. هەر بۆنموونە پڕۆژە و كاری ستراتیژی كارەبای(٢٤)كاتژمێری كاریگەری زۆر گەورەی لە سەر كەرتی پەروەردە هەیە، پێشووتر نەدەتوانرا سمارت بۆرد ببردرێتە قوتابخانەكان، چونكە بە كارەبا كار دەكات، پێشووتر كارەبا نەبووە و هەروەها زۆرێك لە قوتابخانەكانی دەوامی ئێواران لە وەزری زستان وانەكانی (چوارەم و پێنجەم) نەدەخوێندرا، چونكە قوتابخانەكان پۆلەكانی تاریك بوون و كارەبا نەبوو، هەروەها نەدەتوانرا تاقیگەكان بەكار بهێندرێت و هەموو كارەكانی قوتابخانە پەیوەستە بە كارەبا، بۆیە نەدەكران چونكەكارەبان نەبوو.
هەروەها پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خێرا بۆ هەولێر كاریگەری گەورەی هەبووە لە سەر قوتابخانەكان پێشووتر زۆرێك لە قوتابخانەكان گرفتی ئاویان هەبوودەبوایە بە تەنكەر ئاویان بۆ دابین کەابایە، جگە لەوەی قوتابخانەكان پاكتر بوونە و ژینگەی قوتابخانەكان خاوێنتر بوونە. پڕۆژەی هەژماری من پێشووتر بەرێوەبەر و مامۆستایەك دەبوایە چووبوونایە پەروەردە و لیستی مووچە و چەكی پارەیان وەربگرتایە و ئینجا بۆ بانك و نۆرەگرتن و جاری وا هەبووە تا نیوەڕۆ چاوەڕێ وەرگرتنی پارە بوونە، دواتر پارەیەكی زۆر بۆ قوتابخانە و پارەی دڕاو و كەم و زیاد و ئینجا ژماردن و دابەش كردنی بە سەر مامۆستایان كاتێكی زۆری پێویست بوو، جگە لە هاوین دەبوایە مامۆستایان لەشوێنێك پارەكانیان لە بەرێوەبەر وەرگرتایە، بەڵام ئێستا هەر مامۆستایەك خاوەنی هەژماری خۆیەتی و هەركاتێك بیەوێ دەچێت پارەكەی وەردەگرێت ئەوە پڕۆژەی (هەژماری منە) كە وەرچەرخانێكی دیجیتاڵی بوو جەنابی سەرۆكی حكومەت ئەنجامی دا. هەروەها پرۆژەی ڕێگا و بانەكان كە حكومەتی هەرێم كابینەی نۆیەم دەستێكی باڵای هەبووە لە ئاوەدان كردنەوە و دروست كردنی چەندەها رێگای زۆر پێویست و ستراتیژی كە ئەو ڕێگا و بانانە گرینگی و بایەخی زۆری هەیە بۆ كەرتی پەروەردە، چونكە (٢٧١٣٠)بیست و حەوت هەزار و سەد و سیی مامۆستا بە پێی داتا و ئاماری سیستەمی (ئی پەروەردە) هەیە شوێنی دانیشتنیان لەگەڵ دەرەوەی شارەكان جیاوازە، بەم ڕێگایانە هاتوچۆ دەكەن كە ڕێگای دەرەكین و باشتر كردنی ئەو ڕێگا و بانانە كاریگەری هەیە بۆ سەڵامەت گەیشتنی ئەو مامۆستایانە و قوتابیانە و كەمتر كردنەوەی زیانەكانی ڕووداوی هاتوچۆیە. ئەو هەموو پڕۆژە و كارەستراتیژییانەی حكومەتی هەرێم كابینەی نۆیەم ئەوانەی باسمان كرد و هی تریش كە ئەنجام دراون و یان بەردی بناغەیان دانراوە كاریگەری ئەرێنی و زۆر باشیان هەیە لە سەر كەرتی پەروەردە بە گشتیی، بۆیە گرینگە ئەوە بزانین هەر پڕۆژەیەك كە ئەنجام دەدرێت جگە لە سوود گەیاندن بەلایەنی دیاری كراوی خۆی سوودی هەیە بۆ هاووڵاتیان بە گشتیی بە تایبەتی بە كەرتی پەروەردە. لە كۆتاییدا دەمەوێ بڵێم سەرەڕای ئەو هەموو ئاڵنگاری و ئاستەنگ و فشار و ڕێگری و خراپی دۆخی دارایی و ئابوری، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم بە ڕابەرایەتی جەنابی كاك مەسرور بارزانی توانی خۆڕاگرانە كۆمەڵێ پڕۆژە و كاری ستراتیژی و خزمەتگوزاری زۆر گرینگ بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات و بەردی بناغەی هەندێكی تریان دابنێت كە مایەی فەخر و شانازییە بۆ هەرێمی كوردستان و هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی كەوا كەرتی پەروەردەیش سوودی زۆریان لێ دەبینی.
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

بەکر کەریم حەسەن