شادى و ئارامیى سیاسیى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى و تیۆرى (ئێریك فرۆم)
ئێریك فرۆم (Erick Fromm, 1900-1980) ده‌روونناسى به‌ناوبانگى ئه‌ڵمانى، كه دواتر بۆ ئه‌مریكا كۆچ ده‌كات و له وێ به‌رده‌وامى به كارى خۆى ده‌دات و چه‌ندین به‌رهه‌مى ناسراوى هه‌ن وه‌ك ( هۆنه‌رى خۆشه‌ویستى، راكردن له ئازادى، زمانى له یاد كرا‌و، ئایا مرۆڤ سه‌رده‌كه‌وێ،... هتد).
به‌شێكى هه‌ره زۆرى تێز و تیۆره‌كه‌ى له‌باره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژئاوا نووسیوه، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌م بنه‌مایانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ش جێبه‌جێ بكرین، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان له قۆناغه‌كانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریدایه.
یه‌كێك له‌و جۆره كه‌سایه‌تیانه‌ى كه فرۆم له میانه‌ى دابه‌شكاریى خۆى بۆ جۆرى كه‌سه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌دات كه‌سێتى بنیاتنه‌ره، كه خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانى بریتین له پێگه‌یشتوویى، و تاموچێژوه‌رگرتن له خۆشه‌ویستى و كاركردنه.
ئه‌گه‌ر به خێرایى چاوێك به كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا بخشێنین ده‌بینین پێگه‌یشتوویى پێوه دیاره، و هه‌روه‌هاش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵكه‌وته‌ى جۆگرافیایى شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆى له ناوچه‌یه‌كى كشتوكاڵییه و له ژێر رێنمایى ئایینه دێرینه‌كه‌ى خۆى، واته زه‌رده‌شتى، گرنگییه‌كى بێوێنه‌ى به سروشت و جوانى و ژینگه داوه، و جه‌ژنه‌كه‌ى نه‌ورۆز به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرى ئه‌م ئاخاوتنه‌یه، و له لایه‌كیتره‌وه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه سه‌رقاڵى كارى پیرۆزى كشتو‌كاڵى بووه و هزاران شار و لادێى ئاوه‌دان گه‌واهى ئه‌م گرنگى پێدانه‌ن.
فرۆم له په‌رتووكى خۆى ( به ناوى ژیان) دا ئاماژه به وته‌یه‌كى فه‌یله‌سۆفى مه‌زن سپینۆزا ده‌دات كه ده‌ڵێ:" خاڵى به‌رامبه‌رى خۆشبژێوى و ئارامى خه‌مگینى و په‌رێشانى و خه‌مۆكییه". كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى له میانه‌ى جه‌ژنه‌كانى نه‌ورۆزدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه له ژینگه نزیك ببێته‌وه و به شادى و خۆشى و كامه‌رانى ژیان به‌رێته سه‌ر، چونكه وه‌ك فرۆم بۆى ده‌چێ شادى به‌رهه‌مى سوودوه‌رگرتنه له عه‌قڵ، به‌ڵام خه‌مۆكى، به‌پێچه‌وانه‌وه گرتنه‌به‌رى رێگه‌ى هه‌ڵه‌یه له ژیاندا.
مرۆڤ كاتى له‌دایكبوون له رووى ده‌روونیه‌وه ده‌رووندروسته، به‌ڵام به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ كه‌س ناتوانن ئه‌و خۆشیه‌ى مرۆڤ ببینن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنترۆڵى بكه‌ن، بۆیه ده‌رووندروستیه‌كه‌ى له ده‌ستده‌دات.
میلله‌تى كورد میلله‌تێكه مێشك و عه‌قڵى خۆى به‌گه‌ڕخستبوو و ده‌یویست له‌سایه‌یدا و به سه‌رقاڵبوون و سوودوه‌رگرتن له سروشت ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له شادى و خۆشى ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام كه‌وته ژێر فشارى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ئه‌م خۆشیه‌ى كوردیان پێ ره‌وا نه‌ده‌دیت و چاوى پێ هه‌ڵنه‌ئه‌هات. ئه‌و نه‌یارانه به هه‌موو هێزێك و دوور له بنه‌ماكانى مرۆڤایه‌تى، وه‌ك ئه‌وه‌ى فرۆم ده‌ڵێ " فه‌له‌ج له رووى مرۆڤبوونه‌وه" په‌لامارى داوه و رێگه‌ى هه‌ڵه‌ى ژیانیان گرتووه‌ته‌به‌ر، و له چه‌نده‌ها كاره‌ساتى تراژێدیدا مه‌لیۆنها كوردیان له خۆشیه‌كانى ژیان بێبه‌ش كردووه، و هه‌ر ئه‌و زه‌بر و زه‌نگ و تووندوتیژى و وێرانكارییه‌یه كه به لاى فرۆمه‌وه زه‌نگى مه‌ترسیى " له نێوچوونى نه‌ژادى مرۆڤ" هه‌ژمار ده‌كرێت، و پێى وایه " هه‌ر ره‌فتارێك كه له خزمه‌ت گه‌شه‌ى كه‌سێتى و پێشكه‌وتنى به‌ره‌و لووتكه‌ى پێگه‌یشتنى ده‌روونى نه‌بێ، زیانهێنه‌ره".
نه‌یارانى كورد ده‌بێ به‌خۆیاندا بچنه‌وه و وه‌ك فرۆم ئاماژه‌ى پێده‌دات "رێگه‌ى راست و عه‌قڵ" هه‌ڵبژێرن. نكۆڵی‌كردن له كورد بۆ ماوه‌ى سه‌دان ساڵى رابردوو هیچ سازگارى له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و لۆژیك نه‌بووه و هه‌میشه " وێرانكه‌ره‌كان له ویژدانى خۆیان ترساون"، و ئه‌گه‌ر " ئه‌وان بتوانن له‌و رۆڵه خراپه‌ى كه ده‌گێڕن دوور بكه‌ونه‌وه بێگۆمان ده‌توانن دووباره تام و چێژ و خۆشى و شادى له باوه‌ش بگرن" و به هۆیه‌وه ئاسووده‌یى و ئارامى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*