هونەرمەندی لاو ڕێژوان مەرجان:پارتی خاوەنی پڕۆژە و ئەزموونە بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتوو دابنێت

هونەرمەندی لاو ڕێژوان مەرجان:پارتی خاوەنی پڕۆژە و ئەزموونە بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتوو دابنێت

وەک هونەرمەندێکی گەنج، سەرنجی من لەسەر داهاتووی ئەم وڵاتەیە. ئێمە هیوا و ئاواتمان زۆرە، و بۆ بەدیهێنانی ئەو ئاواتانە، پێویستمان بە بڕیارێکی دروستە لە سندوقەکانی دەنگدان.

هاوڕێیان، کاتی ئەوەیە بە هێزەوە بڕۆینە پێش. داواتان لێدەکەم: دەنگ بدەن بە لیستی 275، لیستی سەرۆك و ڕابەرمان و لیستی پارتی چونکە پارتی هۆکاری ئاوەدانی و بونیادنانی ژێرخانی پتەو و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییەکان هەر ئەویشە زامنی هێنانەدیی داهاتوویەکی سەقامگیرە بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان.

پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی پڕۆژە و ئەزموونە بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتوو دابنێت. پەرەپێدانی سێکتەری تایبەت، هێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەمووی بنەمای ژێرخانێکی پتەوە بۆ سبەینێی کوڕ و کچانی ئەم وڵاتە. دەنگی ئێمە بریتییە لە بڕیارمان بۆ ژیانێکی باشتر، بۆیە با پێکەوە، بە دڵێکی گەرم و هیوایەکی زۆرەوە، لە ڕۆژی دەنگداندا درێژە بە پرۆسەی پێشخستن بدەین.

هونەرمەندی لاو ڕێژوان مەرجان:پارتی خاوەنی پڕۆژە و ئەزموونە بۆ ئەوەی بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتوو دابنێت
Top