بانگەشەی پارتی و بانگەشەی هەموویان

بانگەشەی پارتی و بانگەشەی هەموویان

 

لە هەموو جیهان وتاری بانگەشە جیاوازە لە وتاری پێش بانگەشە و دوای بانگەشە، دەکرێ وتارەکە توندبێت و زۆڕجار هێرشکردنە سەر یەکتریشی تێدەکەوێت بۆ باشتر نیشاندانی خۆت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش وتاری لایەن بۆ لایەنێکی دت جیاوازە هەیە زۆڕ دادەبەزێتە ئاستێکی نزم نەک هێرشکردنە سەر بەرامبەر بگرە سەرکردەکان ئامادەن لەسەر سەکۆ و لە بەردەم هەزاران کەس جنێو بدەن و قسەی سوکیش بکەن بێ ئەوەی شەرم لە خۆیان و پلە و پۆستیان بکەن

لەم بانگەشەیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زۆڕ شتمان بینی هەر لایەنە و بەجورێک وتاری بانگەشەی دەدا هەبوو هەموو دەسکەوتەکانی کوردستانی سفردەکردەوە، هەبوو خۆی شین و مۆر دەکردەوە، هەبوو پۆستەری خۆی دەدڕاند بۆ ئەوەی بڵێت دەسهەڵات لەمن دەترسێت، هەبوو وەکو سەرخۆش لەسەر سەکۆ دەسۆڕایەوە، هەبوو قسەی سوکی دەکرد و هەبوو مایکیشی فڕێدەدا، هەبوو لەبەرامبەر داواکارییەکان بە خەڵکی دەگۆت ملتان بشکێ، ئیدی هەموو جورە بانگەشەیەکمان هەبوو بەڵام ئەو وتارەی لە هەموو وتارەکانی دی زیاتربوو هێرشکردنە سەر پارتی بوو

هەموو ئەوانەی بێ پڕۆژە و دەستبەتاڵبوون سەری زمان و بنی زمانیان پارتی و دەسهەڵات بوون بێ ئاگا لەوەی کە ئەم جۆرە وتارە ئیدی وەکو جاران ڕەواجی نەماوە خەڵک پڕۆژە و کرداری دەوێت، بەس خۆ ناحەقیشیان نییە نە دەسکەوتیان هەیە و نە ڕابردوویەکی پاک و نە پڕۆژەش بۆ داهاتوو، دەستبەتاڵن و بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن هاتوون نۆخبەیەکیش هەیە تەنیا هێرش بکە سەر پارتی و خەمت نەبێ تۆ پاڵەوان و شۆڕەشگێڕ و پێشەوای با هیچیش نەبی

لەبەرامبەر هەموو ئەو بانگەشە و وتارە ناشرینانە سەیربکەن پارتی لە کوێیە لە جیاتی وتاری بێ بەها پارتی خەریکی پڕۆژەی بەبەهایە، بۆ جارێکیش لە سەرۆک و جێگرانی تا کادیرانی پارتی دانەبەزینە ئەو ئاستەی سوکایەتی بە کەس بکەن یا هیڕش بکەنە سەر لایەنێک مەگەر وەڵامی پێویست بووبێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن یان وەڵامی سوکایەتیکردنێکیان دابێتەوە ئەویش زۆڕ بە کەمی چونکە پارتی مێژوویەکی هێندە پڕ دەسکەوت و سەروەری هەیە هەرچەند باسی بکات تەواو نابێت، بۆ داهاتووش هێندە پڕۆژەی هەیە کە دەتوانێت بە ڕۆژ باسیان بکات، بۆیە پارتی لەبەر باسکردنی دەسکەوتەکانی ڕابردووی و پڕۆژەکانی بۆ داهاتوو کاتی نەبووە بۆ باسکردنی لایەنەکان و خەڵکێکی ئاست نزم و تۆشبوو بە نەخۆشی پارتیزم

قوفلی بابەتەکە بە وتەیەکی جەنابی سەرۆک بارزانی کۆتایی بە نووسینەکەم دەهێنم کە فەرمووی: ڕێگە مەدەن ڕاتان بکێشن بۆ شەڕێکی لابەلا، سەنگی خۆتان و پارتەکەتان بپارێزن.

 

بانگەشەی پارتی و بانگەشەی هەموویان
Top