مینا سیامەند قوتابی زانكۆ: بە دەنگەكەم نوێنەرێكی گەنج دەنێرمە پەرلەمان چونكە گەنج داینەمۆی پێشكەوتن و گۆڕانكاری و نوێگەرییە

مینا سیامەند قوتابی زانكۆ:  بە دەنگەكەم نوێنەرێكی گەنج دەنێرمە پەرلەمان چونكە گەنج داینەمۆی پێشكەوتن و گۆڕانكاری و نوێگەرییە

 

 

ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی پڕ سەروەری پارتی بدەینەوە، ئەوە دەبینین كە پارتی لە ڕابردوودا بە ئیرادەوە مێژوی دروست كرد، دەستكەوتەكانی ئەمڕۆش دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە بە دڵنیاییەوە داهاتووش لە دەستی پارتیدایە.

هەر بۆیە من وەك كچێكی زانكۆ دەنگ بە لیستی ٢٧٥ دەدەم چونكە باوەڕم وایە كە پلانی ڕوون و پێشبینیكراویان دەرفەتی باشتر دەدات بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی ڕوون كە مافی من و هاوتەمەنەكانم تێیدا دەستەبەر دەبێت.

دەنگدانم بڕیارێكی هاكەزایی نییە، بەڵكو بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە هەرگیز پشتگوێی ناخەم. ئامادە بوونم لەسەر سندوقەكانی دەنگدان هەوڵێكی ڕاستەقینە و بەئاگایانەیە بۆ بەشداریكردن لە دروستكردنی داهاتوویەك كە دەنگم تیایدا بیستراو بێت.

وەكو كچێكی گەنج بە دەنگەكەم نوێنەرێكی گەنج دەنێرمە پەرلەمانی عێراق، چونكە گەنج داینەمۆی پێشكەوتن و گۆڕانكاری و نوێگەرییە.

Top