شادی حەسەن مامۆستا: پێویستە هۆشیارانە بیربكەینەوە و دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین
دەنگمان كۆكراوەی بیرۆكەكانمانە، لە ڕێگەی دەنگی خۆمانەوە دەتوانین ئێستا بگۆڕین و خەونەكانی ئاییندە بەرجەستە بكەین، بەڵام چۆن؟ بەكێ ؟ لەبەرچی؟ دیارە هاووڵاتی پێویستە خزمەت بكرێت ئایا چ قەوارەیەك لە كوردستان خۆی بەخزمەتكاری میللەت دەزانێت و خزمەتی تەواوی كردووە؟ هاووڵاتی پێویستی بەئاساییش و ئارامییە، ئایا چ لایەنێك ئاساییش و ئارامی خاك و وڵاتی پاراستووە؟ هاوڵاتی پێویستی بە پێداویستییە سەرەكییەكانی وەك ئاو و كارەبا و خزمەتگوزاری و باشی ڕێگاوبان هەیە، ئایا لە دەستەبەركردنی ئەو پێداویستییانە كێ دەستپێشخەر و پێشەنگە؟ كێ گرنگی بەكەرتی پەروەردە و تەندروستی داوە؟ خاك و وڵات پێویستی بە پاراستن هەیە لە هەڕەشەكانی دەوروبەر ئایا چ قەوارەیك خۆی بەخاوەنی كوردستان زانیوە و شەڕی مان و نەمانی كردووە؟ لەبەر هەموو ئەوانە پێویستە هۆشیارانە بیربكەینەوە و دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین، چونكە پارتی بەكردار خزمەتی كردووە.
