سیڤان جەبار قوتابی زانكۆ: بایەخدان بە خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی ئەولەویەتی كاری كابینەی نۆیەم بووە

سیڤان جەبار قوتابی زانكۆ: بایەخدان بە خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی ئەولەویەتی كاری كابینەی نۆیەم بووە

 

 

چونكە لای من ڕێبازی پارتی و بارزانی ڕێبازی عەقیدەیە لەبەر ئەوە دەنگ بە پارتی دەدەم، من بە پارتی لە دایكبووم بەر لە ئەلف و بێی كوردی فێری ڕێبازی پارتی و بارزانی كراوم، كردارەكانی پارتی لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا سەلماندوویەتی كە زامنی ئامانجە ستراتیژی و نەتەوەییەكانە، لە هەموو قوناغە سەخت و ناهەموارەكاندا هەر پارتی لە سەنگەری بەرگری و مقاوەمەت بووە، بێ ئەوەی مساوەمە لەسەر قەزیەی نەتەوەكەی بكات، بۆیە دەبینم لە هەر قۆناغێكدا پارتی بەهێز بێت كوردستانیش بەهێز دەبێت، گەواهی ئەو ڕاستییانەش بەرقەراربوونی شۆڕشی ئاوەدانی و ئاساییش و ئارامی و خۆشگوزەرانی كوردستانیانە.

لە دەستپێكی كابینەی نۆیەمدا بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی وێڕای ڕێگرییەكان ئەو واقعەی بۆ هەمووان سەلماندووە، بایەخدان بە خوێندن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی ئەولەویەتی كاری كابینەی نۆیەم بووە، وەكو قوتابییەكی زانكۆ بۆ بەهێز مانەوەی پارتی لە بەغدا دەنگ بە لیستی 275 دەدەم.

 

Top