ئاراس حەسەن مامۆستا: دەنگ دەدەین بە لیستی ٢٧٥ی پارتی، لیستی پارێزەری مافەكانمان و ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان

ئاراس حەسەن مامۆستا:     دەنگ دەدەین بە لیستی ٢٧٥ی پارتی، لیستی پارێزەری مافەكانمان و ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان

 

 

دەنگدانمان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی هۆكارەكەی ئەوەیە كە پارتی سەلماندویەتی كە تاكە پارێزەری مافە نەتەوەییەكانمانە لە بەغدا و هەركات پێویست بووبێت پارتی بە دەنگ و خوێن بەرگری لە كوردستانیان كردووە. كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات لە پەرلەمانی عێراق، كە تەنیا نوێنەرەكانی پارتین داكۆكیكار و بەرگریكاری مافەكانی گەلی كوردن، هەركات شۆڤێنییەكان و دوژمنانی كورد ویستبێتیان بە یاسایەك یان بڕگەیەكی یاسایی دژی هەرێمی كوردستان بن، ئەوا هەر پارتی بووە و بەرامبەریان وەستاوەتەوە و ڕێگری لێكردوون. هەموومان بینیومانە كە چۆن بەناو پەرلەمانتارە كوردەكانی حزبەكانی تر لە جیاتی ئەوەی بەرگری لە مافەكانی كورد بكەن، دژایەتی كوردیان كردووە، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

لەبەر ئەم هۆكارانە دەنگ دەدەین بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیستی پارێزەری مافەكانمان و ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان.

 

Top