خەندە ڕافیع قوتابی زانكۆ: دەنگم بۆ پارتییە چونكە دروستكەری داهاتوویەكی ڕوونە كە مافی من و هاوتەمەنەكانم تێیدا دەستەبەر دەبێت

خەندە ڕافیع قوتابی زانكۆ: دەنگم بۆ پارتییە چونكە دروستكەری داهاتوویەكی ڕوونە كە مافی من و هاوتەمەنەكانم تێیدا دەستەبەر دەبێت

 

 

سەركەوتنی هەر حكومەتێك لە هەر وڵاتێكی دیموكراسی و پێشكەوتوودا پەیوەستە بە بەشداریكردنی گەنجان و ڕۆڵیان لە ئیدارەكردنی وڵاتدا.

پارتی دیموكراتی كوردستان خولقێنەری ئاوەدانی و ئارامی گەل و نیشتمانە، پارتی سەرچاوەی خۆشگوزەرانییە و زامنی داهاتوویەكی گەشە بۆ گەنجان و لاوانی كوردستان.

من وەك كچە كوردێك و قوتابیەكی زانكۆ دەنگ دەدەم بە لیستی ٢٧٥ پارتی دیموكراتی كوردستان چونكە دەزانم لە ئاست متمانەی دەنگدەرە.

پێویستە لەسەر هەر تاكێكی كورد بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكات و بە ئەمانەتەوە لایەنی دڵخوازی خۆی هەڵبژێرێت، لە كاتێكدا پارتی لە مەیدانی كێبڕكێ و ڕووبەڕووبوونەوەدا سەنگ و قورسایی خۆی پاراستووە و شەڕی بەهێزكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات، لە پێناو پاراستنی ئەمن و ئاساییش و سەقامگیری لە هەوڵی بەردەوامدایە، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان دروشمی سەركەوتنی ئەمجارەمان دەبێت.

 

Top