لــیــسـتــی پـــارتـــی مــتــمــانــە و ئــومــێــد ...
هەڵبژاردنی خولی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگی وبایەخی خۆی هەیە چونكە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆرینی نەخشەی سیاسی لە عێراقدا ،بەتایبەت بۆپارتی دیموكراتی كوردستان ،کە بە سەرەتایەکی تازە دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی دەستووری ھەمیشەیی عێراق ،بۆیە گرنگە خەلکی کوردستان بە دەنگەکانیان پێناسەی سەنگ وقورسایی پارتی بکەن ،چونکە ھەمووکات پارتی جێگای متمانەو ئومێدی خەلکە و داینەمۆی پاراستنی کوردستان و ئارامییەکەی بووە، ھیچ کات مساوەمەی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەکردوەو ناكات،داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان دەکات ،ملکەچی ھیچ فشارو ھەرەشەیەک نەبوو کە دەیەویست مافەکانمان پێشێل بکات ،كە پێش بینیش دەکرێت ئەم جارەشیان خەلکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێست وخۆڕاگری وقوربانیدانەکانی پارتی بداتەوە وسەركەوتنێكی ترتۆماربکرێت وجارێکی ترمتمانەی كوردستانیان بەدەست بھێنێت و،خەونی دژە پارتییەكان نەهێتەدی ،چونکەرابردوو سەڵماندی پارتی ھەڵگری بارەگرانەنەتەوەیی ونیشتمانییەکانە ،بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەمانی پاراستووە،
لەبەغداش رازی نەبوو مافی گەلی کورد پێشێل پێ بکرێت ،وای کرد لەچوارچێوەی سیاسەتی ھاوبەشی وھاوسەنگی وسازان مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستاندا بکرێت ،چونکە لە عیراقدا حكومەتێكی مەزهەبی و توندرەوعیراقی بەرێوەدەبات كەهەموو مەزهەب ونەتەوەكان رەفز دەكاتەوە، هیچ بەها ونرخێكیان بۆ دانانێت،بۆیەپارتی بەھەمووھێزو ئیمکانیەتی بەرگری لەمافەکانی گەلی کوردستان دەکات ،بەجیاوازی ئایین ونەتەوەومەزھەبەوە،ئەمەش وادەکات خەلكی كوردستان وەفاداری خۆیان بۆ پارتی دووپات بکەنەوەو وپاداشتی هەڵوێستەكانی بدەنەوە، لە11-11بەجۆش وخرۆشەوە بەشداری ھەڵبژاردن بن ودەنگ بەلیستی پارتی بدەن، تا وەک جارانی پێشوو ئەم جارەشیان، پارتی وەک حزبی ژمارە یەك لە كوردستان و عێراق. بمێنێتەوە ،لەپێناو کۆنکرێتیکردنی مافەکانی خەلکی کوردستان...

وەیسی سەعید وەیسی