پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان دەکات

پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ تاڵیبان دەکات

 

 

تەلەفزیۆنی ساما ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢9ی ئەم مانگە بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاویکردەوە، تیمی دانوستانکاری پاکستان بە داواکاری تورکیا و قەتەر بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕازی بووە.

پێشتر میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردبووەوە کە دوای شکستی دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ، تیمی دانوستانکاری ئیسلام ئاباد ئامادەی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تیمی دانوستانکاری تاڵیبان و پاکستان یەکتریان تۆمەتبار کرد بەوەی کە نایانەوێت بگەنە ڕێککەوتن و مێزی دانوستانیان بەجێهێشت.

دوێنێش خواجە محمد ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان هەڕەشەی لەناوبردنی تەواوەتی لە تاڵیبان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاڵیبان دەنێرێتەوە بۆ "ئەشکەوتەکانیان" بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە.

هاوکات محەممەد نەبی عومەری، جێگری یەکەمی وەزیری ناوخۆی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، هەندێک لە کوتلەکان هەوڵی سەپاندنی شەڕ دەدەن بەسەر ئەو گرووپەدا.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تاڵیبان ئامادەیە بۆ هەر جۆرە بەرگرییەک لە خاکی ئەفغانستان.

دوای شکستی دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ، ئەگەری نوێبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاڵیبان و پاکستان زیادی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top