لاجان خۆشناو مامۆستا لە سنووری پەروەردەی هەولێر: دەنگدانمان بە كاندیدانی پارتی خزمەت كردنە بە خاك و نیشتمانی خۆمان
بە سەر بڵندی دەنگ بە پارتی دەدەین چونكە پارتی لەسەر پێشهاتەكانی ئەم دواییە نیشانی خەڵكی دا كە لە سایەی پارتیدا ژیانی ئەمڕۆمان لە دوێنێ باشتر دەكات، بنەمای فرەچەشنی داهات و بە ئەلیكترۆنی كردنی خزمەتگوزارییەكان بوونە وەرچەرخانێكی گەورە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان، هەروەها بناغەیەكی نوێی بۆ ژێرخان و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان داناوە. بۆ یەكەمجار لە مێژووی كوردستان و عێراقدا، ئێستا هەرێمەكەمان ئەزموونی كارەبای 24 كاتژمێری دەكات، هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان، ژیانی ڕۆژانەی لە هەموو ماڵێك گۆڕیوە. ئەم خزمەتە مێژوییە سەرەتا لە شاری هەڵەبجەی شەهید وەك شارێكی پێشەنگ و قوربانیدەر دەستیپێكرد. ئەوانەش هۆكارێكی بەرچاوە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدانی بدرێت.
پێویستە هەمووان دەنگ بدەین تاوەكو گۆڕان دروست ببێت و خۆمان وەكو كورد بڕیار لەسەر مافی خۆمان بدەین، دەنگدانمان بە كاندیدانی پارتی بۆ سەلماندنی ئەو واقیعەیە كە دەمانەوێت خۆمان لە نیشتمانی خۆمان بەرپرس بین، دەنگدانمان بە كاندیدانی پارتی خزمەت كردنە بە خاك و نیشتمانی خۆمان كە ئەوەش ئەركی هەر تاكێكی كوردە.
